چین وه‌كو گه‌وره‌ترین كڕیاری ئۆتۆمبێل ده‌ستنیشانكرا
K24 – هه‌ولێر:
به پێى ئامارێكی رێكخراوی دارایی -ئیچ ئیس بی سی- له هۆنگ كۆنگ ده‌ركه‌وتووه، كه‌وا ساڵی رابردوو له وڵاتی چین 21 ملیۆن ئۆتۆمبێل له‌لایه‌ن هاووڵاتیانی ئه‌و وڵاته‌وه كڕاون.
ژماره‌ی فرۆشتنی ئۆتۆمبێله‌كان له چین زۆر زیاتره له‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی له ئه‌مریكا ده‌كڕدرێن، به جۆرێك كه له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ساڵی رابردوو 17 ملیۆن ئۆتۆمبێل فرۆشراون.
هه‌مان ئامار ئه‌وه ده‌رده‌خات كه تا ئێستاش هیچ وڵاتێك نه‌یتوانیوه له كڕینی ئۆتۆمبێل ركابه‌رایه‌تی چین بكات، به‌ڵام ئێستا ئاستی خواست له سه‌ر ئۆتۆمبێل له بازاره‌كانی ژاپۆن و هیندستان رۆژ به رۆژ زیاتر ده‌بێت.