نيسان نزيكه‌ى چوار مليۆن ئۆتۆمبێل له بازار ده‌كێشێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
به‌هۆی بوونی كیشه له ئه‌یرباگه‌كانیان، كۆمپانیای نیسان نزیكه‌ی 4 ملیۆن ئۆتۆمبێل له بازاڕه‌كان ده‌كێشێته‌وه.
كۆمپانیای نیسان، بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێل بڕیاریداوه كه 3 ملیۆن و 800 هه‌زار ئۆتۆمبێل له بازاره‌كان بكێشیته‌وه بۆ مه‌به‌ستی چاككردنه‌وه.
كۆمپانیاكه ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه كه ئه‌یرباگی سه‌لامه‌تی ئۆتۆمبێله‌كان كێشه‌یان هه‌یه و هه‌سته‌وه‌رییان لاوازه و له كاتی رووداودا ئه‌یرباگه‌كان كاری خۆیان ناكه‌ن.
ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی ئه‌و كێشه‌یان هه‌یه بریتین له نیسان ئاڵتیما و ماكسیما و مۆرانۆ و سه‌نترا و روج و ئینفنتی و پاسفه‌نده‌ر.