ئه‌مه‌ریكا له سه‌رووی لیسته‌كه‌یه.. ریزبه‌ندی وڵاتانی زیانلێكه‌وتوو به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا
K24- هه‌ولێر:
زانكۆی جۆنز هۆبكنزی، ئه‌مه‌ریكایی، بڵاویكرده‌وه، له‌سه‌ر ئاستی جیهان (4.2) ملیۆن كه‌س، به‌هۆی كاریگه‌رییه‌كانی كۆرۆنا، گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌پێی زانیارییه ورده‌كانی ئه‌و زانكۆیه، ژماره‌ی تووشبووان به كۆرۆنا له جیهاندا، گه‌یشتووه‌ته (200.792.438) ملیۆن كه‌س، ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدانیش (4.265.797) ملیۆن كه‌س.
به‌پێی لێدوانه‌كانی زانكۆی جۆنز هۆبكنزی، ئه‌مه‌ریكایی، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، له‌سه‌رووی لیستی وڵاتانی زیانلێكه‌وتووی كۆرۆنایه، كه (615390) كه‌س، گیانیان له‌ده‌ستداوه، ژماره‌ی توشبووانیش له‌م وڵاته گه‌یستووه‌ته (35.432.333) ملیۆن كه‌س.
دوای ئه‌و، به‌رازیل دووه‌م وڵاته له ئاستی جیهان، كه (560706) كه‌س به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هیندستان، سێیه‌م وڵاته، كه زیانی كۆرۆنایان پێكه‌وتووه،( 426290) كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
مه‌كسیك، چواره‌م وڵاتی زیانلێكه‌وتووی كۆرۆنایه، كه (242547) كه‌س به‌و په‌تایه، گیانیان له‌ده‌ستداوه.
پیرۆ، پێنجه‌م وڵاته، ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان، گه‌یشته (196673).
رووسیا، له ریزبه‌ندی شه‌شه‌م وڵاتی زیانلێكه‌وتووانی كۆرۆنایه، كه ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان گه‌یشتووه‌ته (159803).
حه‌وته‌م وڵاتیش، به‌ریتانیایه، كه ژماره‌ی گیان له‌ده‌ستدان گه‌یشته (130389) كه‌س.
ئیتاڵیا، به هه‌شته‌م وڵاتی زیانلێكه‌وتووی كۆرۆنا دێت، ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان گه‌یشتووه‌ته (128163).
كۆلۆمبیا، نۆیه‌م وڵاتی زیانلێكه‌وتووی كۆرۆنایه، كه ژماره‌ی گیان له ده‌ستدان گه‌یشتووه‌ته (121899).
فه‌ره‌نسا، ده‌یه‌م وڵاته، كه ژماره‌ی گیان له‌ده‌ستدان (112282) كه‌سه.
سه‌رچاوه: نوفوستي
ك.ب