ڤایرۆسی "رۆژی كۆتایی" سه‌رهه‌ڵده‌دا
K24- مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
ئه‌و ژنه‌ی كه سه‌رۆكی تاقیگه‌ی ووهان-ه و له میدیای چین (به زانای شه‌مشه‌مه‌كوێره‌ی چین) ناسراوه به‌هۆی ئه‌وه‌ی 16 ساڵ كار له‌سه‌ر شه‌مشه‌مه‌كوێره ده‌كات، هۆشداری ترسناك ده‌دات به گوێی جیهاندا كه بازدانێكی دیكه‌ی كۆڤید-19 له‌ئارادایه و كوشنده‌تره له جۆره بنه‌ڕه‌تییه‌كه و جۆری گۆڕاوی ده‌لتا-ش.
به‌پێی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی ساوس مۆرنین چاینه پۆست، شی ژه‌نگلی-ی ڤایرۆلۆجست بانگه‌وازێكی ترسناكی بۆ میدیاكان راگه‌یاندووه و بۆ ده‌وڵه‌تانی دنیا-شی ئاشكراكردووه كه بانگه‌شه‌ی به‌په‌له بكه‌ن بۆئه‌وه‌ی خه‌ڵك هه‌ر جۆرێك بێت له جۆره‌كانی ڤاكسینه‌كه وه‌رگرێت.
هه‌روه‌ها ژه‌نگلی كه تۆمه‌تباره به‌وه‌ی ئه‌و بووبێته هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا، به رۆژنامه‌ی (هێلس تایم)ی وتووه: "پشت به‌ستن به ژماره‌ی تووشبووان كه راده‌ی ئاسایی تێپه‌ڕاندووه، ئه‌و فرسه‌ته‌ی بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا ره‌خساندووه كه بازدان دروست بكات و بگۆڕێت".
هه‌روه‌ها هۆشداری ده‌دات و ده‌ڵێت: "گۆڕاوه نوێیه‌كانی ڤایرۆسه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت و به‌منزیكانه له‌سه‌ر خه‌ڵك ده‌ره‌كه‌وێت".
ژه‌نگلی له ئێستادا باشترین توێژه‌ره له جیهاندا له‌بواری كۆرۆنا ڤایرۆس و تا ئێستا ده‌یان جۆری كوشنده‌ی هاوشێوه‌ی ڤایرۆسی (سارس)-ی له‌شه‌مشه‌مه‌كوێره‌ی نێو ئه‌شكه‌وته‌كاندا ئاشكراكردووه، به‌ڵام له‌مانگی كانوونی یه‌كه‌می 2019 لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر سمپلی ئه‌و تووشبووانه كرد كه سه‌ره‌تا له ووهان تووشی نه‌خۆشییه‌كه بووبوون و به نه‌خۆشییه‌كی نوێی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌دانی وه‌سفكرد كه بووه كارێكی پڕ گرێوگۆڵ له چین. به‌ڵام ئێستا له چاوپێكه‌وتنێكی رۆژی 5ی ئاب-دا هۆشداری ده‌دات له بڵاوبوونه‌وه‌ی جۆرێكی نوێی گۆڕاوی كۆرۆنا ڤایرۆس كه كوشنده‌تره له ده‌لتا.
هه‌رچه‌نده په‌تاكه هه‌میشه له‌خۆنوێكردنه‌وه و دووباره‌بوونه‌وه‌دایه، له‌وكاته‌وه كه بۆ یه‌كه‌مینجار له كۆتایی 2019 له وۆهان سه‌ری هه‌ڵداوه - ئه‌و شاره‌ی كه له نێویدا په‌یمانگای وۆهان هه‌یه بۆ زانستی ڤایرۆلۆژی- به‌ڵام به‌رپرسانی ته‌ندروستی هۆشداری ده‌ده‌ن كه نه‌وه‌ی نوێیی ڤایرۆسه‌كه (ده‌لتا) له ئێستادا زۆربڵاوه.
به‌پێی سایتی (News DESK)كه تایبه‌ته به زانكۆی ئه‌تله‌نتای فلۆریدا، بۆیه‌كه‌مین جار ڤایرۆسی ده‌لتا له مانگی كانوونی یه‌كه‌م (دیسێمبه‌ری 2020) سه‌ریهه‌ڵدا و بووه‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو كه ئێستا له 104 وڵات بڵاوه، له‌سه‌ره‌تای ته‌مموز (یۆلیۆی 2021) ه‌وه به شێوه‌یه‌كی خراپ له ئه‌مه‌ریكا، به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا و چه‌ند وڵاتێكی دیكه بڵاوبۆته‌وه كه زۆر ترسناكتره له ڤایرۆسه بنه‌ڕه‌تییه‌كه.
هه‌تا توێژه‌رانی سه‌نته‌ری كۆنترۆڵكردنی نه‌خۆشییه‌كان و خۆپاراستن لێی (CDC) له راپۆرتێكی دزه‌پێكراویاندا وتوویانه كه جۆری نوێتری ڤایرۆسه‌كه زۆرترسناك تر ده‌بێت له‌جۆری بنه‌ڕه‌تیی و ده‌ڵتا، به‌پله‌یه‌ك كه ئێستا "كاتی ئه‌وه‌یه دانبه‌وه‌دا بنێین كه جه‌نگه‌كه گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت"، بۆیه هۆشیاری نوێی ئه‌وه ده‌ده‌ن كه هه‌تا ئه‌وانه‌ی كه ڤاكسینه‌كه‌شیان وه‌رگرتووه ماسك ببه‌ستن.
مایكل ئۆسترهۆڵم سه‌رۆكی سه‌نته‌ری توێژینه‌وه و سیاسه‌تی نه‌خۆشییه درمییه‌كان له زانكۆی مینیسۆتا له رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه به كوردستان 24ی وت: "له‌وانه‌یه به‌م نزیكانه ڤایرۆسێكی نوێ ئه‌م ناوه‌ی پێبدرێت (Doomsday-رۆژی كۆتایی) كه هه‌روه‌ك ده‌ڵتا-یه، به‌ڵام چالاكتر و كوشنده‌تر ئه‌بێت".
له راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی هێڵ-دا هاتووه، زانایان چاودێری ئه‌وه‌ده‌كه‌ن كه جۆرێكی نوێ له ئه‌مه‌ریكای لاتین (باشوی ئه‌مه‌ریكا) سه‌ریهه‌ڵداوه كه ناویان ناوه (جۆری گۆڕاوی لامدا -Lambda).
له‌مانگی ته‌مموز (یۆلیۆی 2021) سه‌نته‌ری كۆنترۆڵكردنی نه‌خۆشییه‌كان و خۆپاراستن لێی (CDC) هۆشداری داوه له جۆری گۆڕاوی ده‌لتا كه ده‌شێت ترسناكتر و به‌خێراتر و ئاسانتر بڵاوبێته‌وه وه‌ك دڕكه‌ومێكوته. به‌پێی راپۆرتێكی (Helthline)، له ئه‌مه‌ریكا، 75%-80% ی بڵاوبوونه‌وه‌ی جۆری گۆڕاوی ده‌لتا له ویلایه‌ته‌كانی ناوه‌ڕاستی خۆرئاوا و شاخاوییه‌كان بڵاوه.
دوای ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی هه‌ن به‌رامبه‌ر جۆری نوێی گۆڕاوی دیكه‌ی كۆڤید-19 له ئاینده‌دا كه له توانایدای له 3ی تووشبوو كه‌سێكیان بكوژێت، گروپێكی راوێژكاری زانستی بۆ حاڵه‌تی ئیمیرجنسی (SAGE) به رۆژنامه‌ی میره‌ر-ی به‌ریتانیان وتووه: "ده‌شێت نه‌وه‌ی داهاتووی كۆرۆنا ڤایرۆس كوشنده‌تر بێت وه‌ك ڤایرۆسی (مارس)"، ده‌شڵێن: "له‌بوونی سیناریۆی وه‌هادا ده‌شێت ڤایرۆسه‌كه 35%ی تووشبوان بكوژێت".
ڤایرۆسی (مارس) نه‌خۆشییه‌كی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌دانه به‌هۆی جۆرێكی (كۆرۆنا ڤایرۆس) كه به كۆرۆنا ڤایرۆسی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی هه‌ناسه‌دان ناسراوه له هه‌ر 10 كه‌سی تووشبووه 3یان ئه‌مرێت. سه‌ره‌تا ساڵی 2012 له سعودیه سه‌ریهه‌ڵدا به‌ڵام به‌خێرای كۆنترۆڵ كرا.
ژه‌نگلی هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه هه‌میشه نكۆڵی له‌وه‌ده‌كات كه هیچ گومانێك هه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی تاقیگه‌ی وۆهان كۆڤید-19ی به‌رهه‌مهێنابێت یاخود به‌رێكه‌وت و هه‌ڵه ڤایرۆسه‌كه له تاقیگه‌كه‌ی ئه‌وه‌وه رۆیشتبێته ده‌ره‌وه.
دواهه‌مین هه‌وڵیش كه كۆمارییه‌كانی نێو كۆنگرێس پێداگری له‌سه‌ر ده‌كه‌نه‌وه لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ورده، بۆ ئه‌وه‌ش سه‌رۆك جۆو بایدن ئاژانسه‌كانی هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكای راسپارد كه لێكۆڵینه‌وه له تیۆره‌كان بكرێت و پێده‌چێت له كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا ئه‌و راپۆرته بچێته به‌رده‌ست بایدن و هه‌موو ورده‌كارییه‌كی له‌سه‌ر تاقیگه‌ی ووهان تێدا بێت.