ماسییه‌كی ده‌م پڕ له د‌دان راوده‌كرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی شۆك بووه
K24- مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
له كارۆلینای باكوور هاووڵاتییه‌ك رۆژی 2ی ئاب له‌كاتی راوكردنی ماسییه‌كدا، تووشی شۆك ده‌بێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ناو ده‌می ماسییه‌كه پڕه له د‌دان و شێوه‌ی زۆر له ددانی مرۆڤ ده‌چێت.
به‌پێی به‌رێوه‌به‌رێتی راوكردنی ئاویی كارۆلینای باكوور، ماسییه‌كه له‌جۆری sheepshead كه كێشه‌كه‌ی 9 پاوه‌نده (4 كیلۆگرام)ه.
ماسییه‌كه بۆیه پێی ده‌وترێت (sheepshead) چونكه ماسییه‌كه كه‌للـه‌سه‌رێكی ته‌واو و بێ كێشه‌ی هه‌یه، به‌ڵام ناو ده‌می پڕه له ددانی هاوشێوه‌ی مرۆڤ ته‌نانه‌ت شێوه‌ی ددانه‌كانیشی به‌شێوه‌یه‌كه وه‌ك بڵێی له‌ناو ده‌می مرۆڤێكی ئاساییدایه.
ماسییه‌كه به‌وه ناسراوه كه 6 شریتی ڕه‌شی تۆخ به‌كه‌مه‌ریدا به ستوونی نه‌خشاوه و شێوه‌شی زیاتر خڕه نه‌ك درێژكۆڵه. هه‌روه‌ها ریشوه‌كانیشی زۆر به‌هێزن.
رۆژی 2ی ئاب، ناسان مارتن له سادس میلز-ه‌وه ده‌چێت بۆ كه‌ناری ده‌ریای جینیت كه كه‌نار ده‌ریایه‌كی به‌ناوبانگه بۆ راوی ماسی، وه‌ك خۆی ده‌ڵێت له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م هه‌ڵدانی قولاپی ئامێری ماسی گرتنه‌گه‌ی ماسییه‌كی پڕ له ددانی جۆری (sheepshead) پێوه‌بووه.
به‌پێی پرۆژه‌ی په‌له‌وه‌ری به‌خیۆكردنی ماسی له كارۆلینای باكوور، ئه‌م جۆره ماسییانه ئه‌م ددانه گه‌ورانه‌یان بۆ خوارنی میوه و سه‌وزه و زینده‌وه‌ری ناو ئاو به‌كارده‌هێنن بۆیه پووله‌كه‌ی له‌ش و ئێسكه‌كانیان به‌هێزه هه‌روه‌ك ماسی (Blue Crabs).