ده‌شێت (ژه‌می سێیه‌م)ی ڤاكسینی كۆرۆنا پێویست بێت
K24- مینیسۆتا - ئه‌مه‌ریكا:
كۆرۆنا ڤایرۆس له ئه‌مه‌ریكا و جیهان به‌رده‌وامی هه‌یه، ئایا ئێمه له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی جۆرێكی گۆڕاوی دیكه‌ی كۆڤید-19 داین؟ به‌بێ وه‌رگرتنی ڤاكسین ده‌توانین بچینه ساڵێكی نوێ-ه‌وه؟ پسپۆرانی بواری ته‌ندروستی هه‌ست به نائارامی ده‌كه‌ن، چونكه ئه‌وان ده‌ڵێن جۆری نوێ ده‌بینن به‌رله‌وه‌ی كۆتایی به‌م جۆره بێنن.
به‌پێی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی هێل وێڕای ئه‌وه‌ی هاووڵاتیانی ئه‌مه‌ریكا له پرۆسه‌ی وه‌رگرتنی ڤاكسینه‌كه‌دا هێواشن، كه‌چی ناشتوانن به ته‌واوی رێگه به كۆتاییهاتنی ڤایرۆسی جۆری گۆڕاوی دێلتا بنێن كه ئێستا شێوه‌یه‌كی خراپتری كۆرۆنا ڤایرۆسه له ئه‌مه‌ریكا.
ئه‌نتۆنی فاوچی سه‌رۆكی پزیشكانی كۆشكی سپی و سه‌رۆكی په‌یمانگای نیشتمانی بۆ نه‌خۆشییه هه‌ستیار و درمه‌كان له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ سایتی كۆمپانیای (McClachy) دا، ده‌ڵێت: "له دۆخێكی پشێودا ده‌بین ئه‌گه‌ر بڕیار وابێت به‌ر له‌هاتنی وه‌رزی زستان رێژه‌یه‌كی زۆری خه‌ڵك ڤاكسینه‌كه‌یان وه‌رنه‌گرتبێت".
هه‌ندێك له جۆری گۆڕاوی ڤایرۆسه‌كه له‌نێویشیاندا (ئه‌لفا) و (دێلتا)، توانای گواستنه‌وه‌یان زیاتره له جۆری بنه‌ڕه‌تی ڤایرۆسه‌كه، له‌و رووه‌وه فاوچی ده‌ڵێت: "به ره‌چاوی ئه‌وه‌ی كه ده‌بینرێت، به‌هۆی ئه‌و زیاد له پێویستییه‌ی كه په‌تاكه له كه‌سێكه‌وه ده‌گوازرێته‌وه بۆ كه‌سێكی دیكه و له‌به‌رئه‌وه‌ی تا ئێستا نزیكه‌ی 93 ملیۆن كه‌س له ئه‌مه‌ریكا ماوه كه شیاون بۆ وه‌رگرتنی ڤاكسینه‌كه و ڤاكسینه‌كه‌یان وه‌رنه‌گرتووه، ئه‌وا ژماره‌یه‌كی زۆر خه‌ڵك ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه رووبه‌رووی ترس و تووشبوون به كۆرۆنا بێته‌وه".
یه‌كێك له‌و رێگایانه‌ی كه ترسی جۆری گۆڕاوی ده‌لتا-ی پێ جیاده‌كرێته‌وه ئه‌وه‌یه كه له‌ماوه‌ی رابردوودا توانیویه‌تی ئه‌و كه‌سانه‌ش تووش بكات كه ڤاكسینه‌كه‌یان وه‌رگرتووه، به‌ڵام فاوچی ده‌ڵێت: "ئه‌توانین بڵێین رێژه‌كه زۆر كه‌مه 0.0001% كه‌متره".
رۆژنامه‌ی زه نیویۆرك تایمز له ژماره‌ی 8ی ئاب (ئۆگه‌ستی 2021)دا له راپۆرتێكدا نوسیویه‌تی: "هه‌ندێك دڵه‌ڕاوكێ هه‌یه به‌رامبه‌ر جۆری گۆڕاوی لامدا Lambda"، كه بۆ یه‌كه‌مین جار له وڵاتی پیرۆ ده‌ستنیشانكرا و دواتریش ژماره‌یه‌ك حاڵه‌ت له ته‌كساس و فلۆریدا راگه‌یه‌نرا، هه‌روه‌ها جۆرێكی دیكه‌ی ده‌لتا پله‌س كه جۆرێكی ده‌لتا-یه و له به‌ریتانیا ده‌ستنیشانكرا".
ئاسه‌واری به‌رده‌وامی جۆری گۆڕاوی ڤایرۆسه‌كه نائارامی بۆ ژماره‌یه‌ك له پسپۆرانی ڤایرۆلۆژی دروستكردووه كه ئه‌مه تایپێكی به‌رده‌وامه له‌جۆره‌كانی كۆرۆنا ڤایرۆس.
جۆناسان ئایزن زانای زینده‌وه‌رزانی له زانكۆی كالیفۆرنیا له دیڤیس كه وانه‌ی گه‌شه‌سه‌ندنی هۆكاره‌كانی نه‌خۆشی ده‌ڵێته‌وه، به گۆڤاری نیوزویك-ی وتووه: "شكستمان هێنا له وه‌ستاندنی كۆڤید-19ی بنه‌ڕه‌تی به‌رله‌وه‌ی په‌تایه‌كی روومان تێكات".
"ده‌شێت كۆڤید-19 بۆ هه‌تا هه‌تایه بمێنێت، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ته‌واوی له چنگی رزگارمان بێت، ئه‌بێت به‌به‌رده‌وامی بزانین چۆن گۆڕان و بازدان له جینه‌كانیدا رووده‌دات". ئه‌و وه‌های وت.
تێكڕای پسپۆرانی بواری نه‌خۆشییه گواستراوه‌كان و درمه‌كان له ئه‌مه‌ریكا كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆڤید-19 و جۆره گۆڕاوه‌كانی، وه‌رگرتنی ڤاكسینه‌كه‌یه چاره‌سه‌ره.
هه‌ربۆیه كۆمپانیای (مۆدێرنا) بۆ بایۆته‌كنۆلۆژی له‌سه‌ر پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه كه ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه كه خه‌ڵك پێویستی به ژه‌می (دۆزی سێیه‌می) ڤاكسینه‌كه ببێت به‌ر له وه‌رزی زستان كه ئه‌مه‌ش ده‌شێت به‌هۆی ئه‌وه‌وه بێت كه جۆری گۆڕاوی ده‌لتا ژماره‌ی تووشبوان به‌ره‌و هه‌ڵكشانی له‌ناكاو به‌رێت.
رۆژی 5ی ئای (ئۆگه‌ستی 2021) كۆمپانیاكه رایگه‌یاند كه ڤاكسینی مۆدێرنا -ی تایبه‌ت به كۆرۆنا ڤایرۆس دژی نه‌خۆشییه‌كه دوای زیاتر له 6 مانگیش كاریگه‌ری 93%ی ده‌مێنێت له‌دوای وه‌رگرتنی ژه‌می دووه‌م و كۆمپانیاكه‌ش پلانی داناوه بۆئه‌وه‌ی كه داواكه‌ی له‌م مانگه‌دا له‌لایه‌ن ئیداره‌ی خۆراك و ده‌رمان (FDA) ه‌وه به‌ته‌واوی ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر وه‌ربگیرێت كه ژه‌می سێیه‌می بدات به‌وانه‌ی ڤاكسینی مۆدێرنا -یان وه‌رگرتووه.
له‌كاتێكدا ڤاكسینه‌كه توانایه‌كی به‌رزی پارێزگاری ئه‌و كه‌سه‌ی هه‌یه كه وه‌ریگرتووه بۆ زیاد له شه‌ش مانگ، به‌ڵام مۆدێرنا، ده‌ڵێت: "بڵاوبوونه‌وه‌ی جۆری گۆڕاوی ده‌لتا-ی كوشنده و شانبه‌شانی كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌رگری له‌شی ئه‌و كه‌سه‌ی كه ڤاكسینه‌كه‌ی وه‌رگرتووه به‌تێپه‌ڕبوونی كات، مانای ئه‌وه‌یه كه پێویستمان به‌وه‌یه گه‌شه به پارێزگاری گیانی خه‌ڵك بده‌ین له‌و ده‌رده كوشنده‌یه".
مۆدێرنا جه‌خت له‌وه‌ده‌كاته‌وه كه پێشبینی ده‌كرێت كه دۆزی (ژه‌م)ی سێیه‌م پێویست بێت به‌ر له هاتنی وه‌رزی زستان.
ئه‌مه ئه‌و دۆخه‌یه واده‌كات كه ڤاكسینه‌كه پێویست بێت، تا ئاستێكی كه‌میش بێت، بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی كه ئێستا په‌تاكه تا راده‌یه‌كی زۆر بڵاوه، بۆیه ئه‌گه‌ر خه‌ڵكانێكی زۆر ڤاكسینه‌كه‌ش وه‌رگرن ئه‌وه رێگرده‌بێت له بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری ڤایرۆسه‌كه.
وێرای ئه‌وه‌ی كه جۆری گۆڕاوی ده‌لتا توانای بڵاوبوونه‌وه‌ی خێراتره له جۆره بنه‌ڕه‌تییه‌كه‌ی كۆڤید-19، بۆیه رێژه‌ی وه‌رگرتنی زیاتری ڤاكسینه‌كه له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه ئه‌بێته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه و رێگری له گواستنه‌وه‌ی په‌تاكه بۆ كه‌سێكی دیكه.
جۆناسان ئایزن زانای زینده‌وه‌رزانی له زانكۆی كالیفۆرنیا له دیڤیس له‌و باره‌یه‌وه به گۆڤاری نیوزویك-ی وتووه: "به‌ڕاستی بینیمان جۆره گۆڕاوه‌كان جیاوازیان هه‌یه له‌توانی پێكانی كۆئه‌ندامه جیاوازه‌كانی تووشبوو كه ده‌شێت كاریگه‌ری بۆ سه‌ر كۆئه‌ندامی ده‌مار و هه‌ناسه‌دان و سییه‌كان زیاتربن".
له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ری ئه‌وه له‌ئارادانییه و ئه‌سته‌مه بۆ جارێكی دیكه داخرانی بازاڕ (كه‌ره‌نتینه) له ئه‌مه‌ریكا راگه‌یه‌نرێت، له‌خراپترین ئه‌گه‌ردا ته‌نیا به‌ستنی ده‌مامك نه‌بێت. بۆیه پسپۆرانی ته‌ندروستی هه‌میشه ئامۆژگاری ئه‌وه‌یانه كه ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵك ڤاكسینه‌كه وه‌رگرن.
بریتی مالانی، پزیشك و توێژه‌ر له نه‌خۆشییه درمه‌كان و گه‌وره به‌رپرسی ته‌ندروستی له زانكۆی میشیگان به رۆژنامه‌ی زه واشنتۆن پۆست-ی وتووه: "ئه‌سته‌نگه وه‌ستانی په‌تاكه له‌م قۆناغه به ماسك و كه‌ره‌نتینه". "وه‌رگرتنی ڤاكسینه‌كه تاكه كلیلی چاره‌سه‌ره، دودڵی به‌رامبه‌ر ڤاكسینه‌كه كێشه‌یه".