ته‌ندروستی جیهانی: وه‌رگرتنی ڤاكسین هۆكاری چۆڵبوونی نه‌خۆشخانه‌كانه
K24- هه‌ولێر:
میلیتا فیونوفیتش، به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی، رایگه‌یاند، ڤاكسین تاكه رێگای خۆپارێزییه له جۆره گۆڕاوه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
ئاماژه‌شیپێكرد، زیادكردنی رێژه‌ی وه‌رگرتنی ڤاكسین، ده‌بێته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی نه‌خۆش، له نه‌خۆشخانه‌كان و یه‌كه‌كانی چاودێری چڕ.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی فیونوفیتش، كۆرۆنای جۆری (دێڵتا)، جێگای (ئه‌لفا)ی گرتووه‌ته‌وه، له ئه‌گه‌ری بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای جۆری (لامبدا)، پسپۆران چاودێری دۆخه‌كه ده‌كه‌ن.
كۆرۆنای (لامبدا)، له ساڵی (2020) له وڵاتی پیرۆ، دۆزرایه‌وه، ئه‌مساڵ رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی، بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌م جۆره‌ی له (30) وڵاتی جیاواز، راگه‌یاند، به‌تایبه‌ت له هه‌ردوو كیشوه‌ره‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز
ك.ب