دوو ليواى هاوبه‌ش بۆ پڕكردنه‌وه‌ی بۆشایی ئه‌منی نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراق پێكده‌هێنرێن
K24- هه‌ولێر:
فەرماندەی میحوەری شەشی ھێزی پێشمەرگەى كوردستان دووپاتیكرده‌وه، له هه‌وڵه‌كانیان بۆ پێكھێنانی دوو لیوای ھاوبەش بەردەوامن، كه ئامانج لێی به‌هێزكردنی هەماھەنگییه بۆ روبەروبونەوەی داعش. فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه‌ش جه‌خت ده‌كاته‌وه، بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و بۆشاییه ئه‌منیه‌ی له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، پێكهێنانی ئه‌و دوو لیوایه زه‌روره‌تێكی حه‌تمییه.
سیروان بارزانی، فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری شه‌شی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان گوتی: پێكهێنانی ئه‌و دوو لیوایه ته‌نیا چه‌ند كارێكی ته‌كنیكی كه‌م ماوه و پێشبینی ده‌كرێت له ماوه‌ی دوو تا سێ هه‌فته‌ی داهاتوودا هه‌موو كاره‌كان ته‌واو بن و پێكهێنانی ئه‌و دوو لیوایه رابگه‌یه‌ندرێت.
هه‌روه‌ها گوتی: به پێكهێنانی ئه‌و دوو لیوایه زۆرێك له كێشه‌كانمان چاره‌سه‌ر ده‌بن، به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و بۆشاییه ئه‌منییه‌ی له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمن، كه ده‌توانرێت رۆژانه له‌ڕێگه‌ی ئه‌و دوو لیوایه‌وه چاودێری ئه‌و ناوچانه بكرێت، چونكه به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، رۆژانه داعش له‌و ناوچانه ته‌راتێن ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌ت له چیای قه‌ره‌چۆغ و به چاوی ئاسایی ده‌بینرێن.
له‌كاتێكیشدا جگه له هێرشكردنه سه‌ر هێزه ئه‌منییه‌كان، رۆژانه چه‌كدارانی داعش له‌و ناوچانه هاووڵاتییانی مه‌ده‌نیش ده‌كه‌نه ئامانج، رێڤینگ هروری، سەرۆكی لیژنەی پێشمەرگەش لە پەرلەمانی كوردستان ، لە بارەی درەنگ پێكھێنانی ئەو دوو لیوا ھاوبەشە ھۆشداری دەدات و پێیوایە دۆخەكە مەترسیدارە، بە دوو لیواش ناتوانرێت ئەو ناوچانە بە تەواوی كۆنترۆڵ بكرێن.
هه‌روه‌ها جەخت دەكاتەوە، دواكەوتنی پێكھێنانی ئەو دوو لیوایە دەبێتە ھۆی زیاتربوونی چالاكیەكانی داعش و ھێرشەكانی بۆ سەر ھاووڵاتیان و ھێزە ئەمنیەكان.
دواى كردنه‌وه‌ی شه‌ش ژووری ھەماھەنگیی هاوبه‌ش، ئێستا لە نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق گفتوگۆ لەسەر دوو لیوای ھاوبەش ھەیە، بەڵام ھەنگاوەكان بۆ خێرا پێكھێنانی ئه‌و دوو لیوایه سستن و حكومەتی عێراق له‌و كاره‌دا خه‌مسارده.
H.B