هۆشداری هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕێكی ناوخۆیی خوێناویی درێژخایه‌ن له ئه‌فغانستان ده‌درێت
K24- هه‌ولێر:
باڵیۆزی پێشووی ئەمه‌ریکا لە ئەفغانستان هۆشداری دەدات و جه‌خت ده‌كاته‌وه: لە ئەفغانستان شەڕێکی ناوخۆیی و خوێناوی سەرهەڵدەدات.
رایان کرۆکەر، باڵیۆزی پێشووی ئەمه‌ریکا لە ئەفغانستان رایگەیاند: مانگێك به‌ر له یادی 20 ساڵەی 11ی سێپتێمبەر، چەکدارانی تاڵیبان ناوەندی 5 شاری گەورەیان لە ئەفغانستان کۆنترۆڵکردووەتەوە.
کرۆکەر گوتی: بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان زۆر بە زیرەکانە هێرشەکانی دەکات و نایەوێت هەتاوەکو کشانەوەی تەواوەتی ئەمه‌ریکا لە ئەفغانستان، هێرش بکاتە سەر کابوڵی پایتەخت.
له‌كاتێكدا تەنیا لە 24 کاتژمێر تاڵیبان ناوەندی دوو هەرێمی گەورەی لە باکووری ئەفغانستان کۆنترۆڵکردووەتەوە، کرۆکەر له‌و باوه‌ڕه‌دایه، تاڵیبان بەهۆی بڵاوکردنەوەی ترس و تۆقاندنەوە وایکردووە زۆر بەئاسانی و بێ رووبەڕووبوونەوەی پێشڕەویەکانی بکات.
باڵیۆزی پێشووی ئەمه‌ریکا لە ئەفغانستان بەدووری دەزانێت لە ئەگەری تێکچوونی دۆخی ئەمنی ئەفغانستان، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمه‌ریکا بڕیاری گەڕاندنەوەی سوپای ئەمه‌ریکا بۆ ئەفغانستان بدات.
H.B