له‌مه‌ودوا ئه‌پڵ چاودێری ده‌خاته سه‌ر وێنه‌ی ناو مۆبایله‌كان
K24 - هه‌ولێر:
كۆمپانیای ئه‌پڵ بڕیاریداوه له‌مه‌ودوا وێنه‌ی به‌كارهێنه‌ران له ناو مۆبایل سه‌یر بكات و وردبینیان تێدا بكات، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه ئاشكرا بكات، كه ده‌یانه‌وێت گێچه‌ڵی سێكسی به منداڵان بكه‌ن.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی گاردیانی به‌ریتانی، كۆمپانیای ئه‌پڵ له‌مه‌ودوا ده‌یه‌وێت چاودێری بخاته سه‌ر وێنه‌ی ناوی ئامێره‌كانی مۆبایل و ئه‌و وێنانه‌ی له كلاوده‌كان هه‌ڵگیراون، بۆ ئه‌وه‌ی رێگری بكات له گێچه‌ڵی سێكسی به منداڵان.
به گوێره‌ی راپۆرته‌كه، ئه‌پڵ سیسته‌مێكی به‌ناوی "نیورال ماچ – Neural Match" دامه‌زراندووه، سه‌رجه‌م وێنه‌كانی به‌كارهێنه‌رانی ئایفۆن و ئامێره‌كانی ئه‌پڵ سكان ده‌كات، ئه‌وه‌ش بۆ مه‌به‌ستی رێگریه له گێچه‌ڵی سێكسی به منداڵان، كه ئێستا له‌سه‌ر تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان روو له زیاد بوونه.
وه‌ك ئاماژه‌ی بۆ كراوه، ئه‌پڵ به نیازه له قۆناغی دووه‌مدا نامه و ده‌قی نووسین و نامه‌ی ناو مۆبایله‌كانیش سكان بكات.
وه‌ك راپۆرته‌كه باسی ده‌كات، سیسته‌مه سه‌ره‌تا له رێگه‌ی سۆفتوێری تایبه‌تی كۆمپانیاكه وێنه‌كان سكان ده‌كات، هه‌ر وێنه‌یه‌ك گومانی لێبكرێت بۆ گێچه‌ڵی سێكسی منداڵان به‌كارده‌هێنرێت، یان وێنه‌ی رووت و نیمچه رووتی منداڵانی تێدا بێت، ده‌یباته قۆناغی دووه‌م، ئه‌ویش سه‌یركردنی وێنه‌كانه به چاوی مرۆڤ.
به گوێره‌ی راپۆرته‌كه، سه‌ره‌تا رۆبۆتێك وێنه‌كان سكان ده‌كات، ئینجا به‌رپرسانی ئه‌و به‌شه له هه‌بوونی وێنه‌ی له‌و جۆره له‌ناو مۆبایله‌كان ئاگادار ده‌كاته‌وه، دواتریش كارمه‌ندان و به‌رپرسانی به‌شه‌كه، خۆیان له وێنه‌كان دڵنیاده‌بنه‌وه.
هه‌رچه‌نده پیش‌تر ئه‌پڵ پاراستنی نهێنی به‌كارهێنه‌رانی وه‌ك بانگه‌شه‌یه‌ك بۆ ئامێره‌كانی به‌كارده‌هێنا، گوایه هیچ كه‌سێك ناتوانێت چاودێریان به‌سه‌ره‌وه بكات، له چه‌ند حاڵه‌تێكیشدا ره‌تیكردووه‌ته‌وه زانیارییه‌كانی به‌كارهێنه‌ران بداته FBI، به‌ڵام به‌م هه‌نگاوه‌ی گومان ده‌خاته سه‌ر هه‌نگاوه‌كانی.
پێشتر كۆمپانیاكانی گووگڵ و فه‌یسبووك ئاشكرایانكردووه كه زانیاری به‌كارهێنه‌ران به مه‌به‌ستی بڵاوكردنه‌وه‌ی رێكلام ده‌فرۆشنه‌وه كۆمپانیاكان، به پێچه‌وانه‌وه ئه‌پڵ ئه‌وه‌ی ره‌تكردووه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌نگاوه نوێیه‌ی بۆ چاودێریكردنی وێنه‌ی ناو مۆبایله‌كان، ئه‌گه‌رچی گومانی زۆریان هه‌ڵگرتووه، به‌ڵام دووباره كۆمپانیاكه دڵنیایی ده‌داته به‌كارهێنه‌ران كه زانیارییه‌كانیان ناداته هیچ لایه‌نێك و تاكه مه‌به‌ستیشی له‌و كاره، پاراستنی منداڵانه.