ئه‌و عێراقیانه‌ی له سنووری بیلارووس و لیتوانیا گیریانخواردبوو ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه به‌غدا
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌حمه‌د سه‌حاف، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، رایگه‌یاند، ده‌ستكرا به گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و 1500 عێراقییه‌ی كه له شاری (مینسك)ی لیتوانیا، گیریانخواردووه.
راشیگه‌یاند، ئه‌و عێراقیانه له رێگه‌ی چه‌ند قاچاخچییه‌كه‌وه گه‌یشتوونه‌ته لیتوانیا، ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م كاروان، كه پێكهاتوون له (80) كه‌س، گه‌یشتنه‌وه فڕۆكه‌خانه‌ی نێو ده‌وڵه‌تی، به‌غدا، سبه‌ش (200) كه‌سیدیكه، له رێگه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراقی، كارئاسانیان بۆ كراوه، ده‌گه‌نه‌وه به‌غدا.
روونیشیكرده‌وه، (جه‌عفه‌ر حارس)، كه به‌ده‌ستی پاسه‌وانانی سه‌ر سنووری لیتوانیا كوژرابوو، سبه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی ده‌گاته‌وه به‌غدا، كه شاندێكی باڵیۆزخانه‌ی عێراق له مۆسكۆ، كه ئێستا له لیتوانیان، كاروباره‌كانی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌یان ئاسانكردووه.
جه‌ختیشیكرده‌وه، په‌یوه‌ندی به‌رده‌وام له نێوان ده‌سه‌ڵاتدارانی بیلارووسیا و عێراق، هه‌یه، بۆ به‌دواداچوونی ئه‌م دۆسیه‌یه، ته‌نها ئه‌وانه‌ش ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه، كه ئاره‌زوو ده‌كه‌ن بگه‌ڕێنه‌وه، عێراق.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، ئاماژه‌شیپێكرد، گه‌شتی نێوان عێراق و بیلارووسیا راگیراوه، بۆ ئه‌وه‌ی قاچاخچییه‌كان و بازرگانانی مرۆڤ، چیدیكه عێراقییه‌كان بۆ ئه‌و وڵاته نه‌گوازنه‌وه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه به‌رده‌وام ده‌بێت له كاركردن، بۆ ئه‌وه‌ی ته‌واوی عێراقییه‌كان، كه له‌نێوانی لیتوانیا و بیلارووس، گیریانخواردووه، كار ئاسانیان بۆ بكرێت و بیانگه‌ڕێننه‌وه.
له‌مباره‌وه، كۆمیسیۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤ، رایگه‌یاند، به پێی یاساكانی نێو ده‌وڵه‌تی و یاسای حكومه‌ته‌كانی جیهان، هه‌موو پاڵپشتییه‌ك بۆ ئه‌و عێراقییانه، دابین ده‌كه‌ین، كه له نێوانی لیتوانیا و بیلارووس، گیریانخواردووه.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز
ك.ب