له ئه‌مه‌ریكا زه‌نگی نه‌خۆشییه‌كی ترسناك لێدرا
K24 - مینیسۆتا - ئه‌مه‌ریكا:
سه‌نته‌ری كۆنترۆڵكردنی نه‌خۆشییه‌كان و خۆپاراستن لێی (CDC) له ئه‌مه‌ریكا زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه‌ی لێدا ده‌رباره‌ی نه‌خۆشییه‌كی ده‌گمه‌ن كه پێشتر له ئه‌مه‌ریكا تۆمارنه‌كراوه.
به‌پێی راپۆرتێكی سایتی (LiveScience) تا ئێستا چوار حاڵه‌تی نه‌خۆشییه‌كه تۆماركراوه له نێو منداڵان و گه‌وران كه دووانیان گیانی له‌ده‌ستداوه و دووانیشیان چاكبوونه‌ته‌وه.
رۆژی 9ی ئاب سه‌نته‌ری كۆنترۆڵكردنی نه‌خۆشییه‌كان و خۆپاراستن لێی (CDC) هۆشیاری دایه پزیشكان له نیشانه كوشنده‌كانی به‌كتریایه‌كی ده‌گمه‌ن و ترسناك كه ده‌بێته هۆی نه‌خۆشی مالیۆدۆس (Melioidosis)، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی چواره‌م حاڵه‌تی له ئه‌مه‌ریكا تۆماركرا.
گۆڤاری نیوزویك له راپۆرتێكدا جه‌خت له‌وه‌ده‌كاته‌وه كه تا ئێستا له ویلایه‌ته‌كانی (جۆرجیا، كانساس، مینیسۆتا و ته‌كساس) تۆماركراون.
به‌پێی راپۆرته‌كه به‌رپرسانی ته‌ندروستی گۆشه‌گیرماون كه ئه‌م نه‌خۆشییه له ناوچه‌ی كه‌مه‌ره‌ییه‌كان له باشووری خۆرهه‌ڵاتی ئاسیا و باكووری ئوسترالیا جێگیره و هه‌میشه له رێگه‌ی گه‌شت و هاتووچۆوه ده‌گوازرێته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و چوار كه‌سه تووشبووه هیچ گه‌شتێكی نێوده‌وڵه‌تییان نه‌كردووه.
به‌پێی راپۆرته‌كه‌ی سه‌نته‌ری كۆنترۆڵكردنی نه‌خۆشییه‌كان و خۆپاراستن لێی (CDC) زۆرترین ئه‌گه‌ری هۆكاری سه‌رهه‌ڵدانی نه‌خۆشییه‌كه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه له رێگه‌ی هاورده‌كردنی به‌رهه‌مه ده‌ره‌كییه‌كانه‌وه هاتووه، ئه‌ویش وه‌ك خواردن و خواردنه‌وه یاخود به‌رهه‌مه‌كانی پاككردنه‌وه و ده‌رمانه‌وه، یاخود یه‌كێك له پێكهاته‌كانی ئه‌و به‌رهه‌مانه.
سه‌نته‌ری كۆنترۆڵكردنی نه‌خۆشییه‌كان و خۆپاراستن (CDC) ده‌شڵێت: "بنه‌چه‌ی به‌كتریاكه كه بۆته هۆی نه‌خۆشكه‌وتنی ئه‌و چواركه‌سه یه‌ك جۆره و هه‌مان نیشانه‌یان لێده‌ركه‌وتووه".
له راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی زه نیویۆرك تایمز-یشدا هاتووه كه سه‌نته‌ری كۆنترۆڵكردنی نه‌خۆشییه‌كان و خۆپاراستن (CDC) داوا له پزیشكان ده‌كات چاودێری هه‌ر به‌كتریایه‌كی كوشنده بكه‌ن كه توانای وه‌ڵامدانه‌وه‌ی بۆ ئه‌نتی بایۆتیك نه‌بێت و پشتبه‌ستن به ده‌ستنیشانكردنی نیشانه‌كانی و به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی كه ئایا ئه‌و نه‌خۆشییه گه‌شتی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكای كردووه یان نا؟
به‌پێی زه نیویۆرك تایمز توێژه‌ره‌وه‌كان زیاتر له 100 سامپڵیان له خۆڵ و ئاو و كه‌لوپه‌ل و خۆراكی به‌كارهاتووی نێو ماڵی ئه‌و 4 كه‌سه‌یان وه‌رگرتووه له پێناو ئه‌وه‌ی بۆیان ده‌ركه‌وێت ئایا په‌یوه‌ندی هاوبه‌ش له نێوان هه‌ر چواریاندا چییه، به‌ڵام تا ئێستا هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی هاوبه‌شیان له‌نێوان ئه‌و سامپلانه‌دا نه‌دۆزیوه‌ته‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، به‌پێی سه‌نته‌ری كۆنترۆڵكردنی نه‌خۆشییه‌كان و خۆپاراستن (CDC) زنجیره‌ی جینۆمی به‌كتریاكه ده‌ریخستووه كه هه‌ر چوار كه‌یسه‌كه ده‌شێت به رێگه‌یه‌ك له رێگه‌كان په‌یوه‌ندییان پێكه‌وه هه‌بێت.
تێبینی ده‌كرێت كه ساڵانه، 12 حاڵه‌تی مالیۆدۆس (Melioidosis) له نێو ئه‌مه‌ریكییه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت، به‌ڵام هه‌موویان له ئه‌نجامی گه‌شتكردن بۆ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا تووش ده‌بن، بۆیه ئه‌مه یه‌كه‌مین جاره پزیشكه‌كان ره‌چاوی ئه‌وه ده‌كه‌ن نه‌خۆشییه‌كه له ناوخۆی ئه‌مه‌ریكادا سه‌ریهه‌ڵداوه.
هۆكاری سه‌ره‌كی نه‌خۆشییه‌كه‌ش به‌هۆی به‌كتریای بۆركۆلدیریا (Burkholderia)ه‌وه‌یه، به‌كتریاكه‌ش پێویستی به چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك هه‌یه تا نیشانه‌كانی له‌سه‌ر كه‌سه‌كه ده‌ركه‌وێت.
له نیشانه‌كانی نه‌خۆشییه‌كه: (سكچوون ، رشانه‌وه ، ته‌نگه‌نه‌فه‌سی ، ماندووبوون ، تای پچڕ پچڕ و ده‌ركه‌وتنی په‌ڵه‌ی سوور له‌سه‌ر پێست).
سه‌نته‌ری كۆنترۆڵكردنی نه‌خۆشییه‌كان و خۆپاراستن (CDC) هۆشداری ده‌دات كه نه‌خۆشییه‌كه ترسناكه له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی كه نه‌خۆشی شه‌كره و گورچیله و جگه‌ر و شێرپه‌نجه‌یان هه‌یه كه به‌رگری له‌ش-یان داده‌به‌زێت.