سەرجەم درێسەکانی مێسی لە پاریس سانجێرمان فرۆشران

درێسی مێسی لە فرۆشگای فەرمی پاریس سانجێرمان
درێسی مێسی لە فرۆشگای فەرمی پاریس سانجێرمان

سەرجەم درێسەکانی لیۆنێل مێسی کە لەلایەن پاریس سانجێرمانەوە خرابوونە بازاڕ فرۆشران.
رۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاشکرایکردووە، تەواوی درێسەکانی لیۆنێل مێسی کە لەلایەن یانەی پاریس سانجێرمان خرابوونە بازاڕ فرۆشراون، کە لە پاریس و دەوحە درێسەکانی مێسی خرابوونە بازاڕ و تەنیا لە ماوەی 24 کاتژمیردا زیاتر لە 832 هەزار درێسی مێسی فرۆشران، کە بەگوێرەی زانیارییەکان کۆمپانیای نایکی دەیەوێت تەنیا لە ماوەی ئەم وەرزەدا 10 ملیۆن درێسی میسی لە پاریس سانجێرمان بفرۆشێت.
رۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاشکرایکردووە، بەهۆی ئەوەی خواستێکی زۆر لەسەر درێسی ژمارە 30ی پاریس سانجێرمان هەبوو، لە رۆژی یەکەمدا تەواوی درێسەکانی لیۆ لە فرۆشگا فەرمییەکانی یانە فەرەنسییەکە لە پاریس و دەوحە فرۆشران کە نرخی یەک درێسی فەرمی میسی لە پاریس سانجێرمان دەگاتە 158 یۆرۆ.

مێسی لە یەکەم رۆژی خستنەڕووی درێسەکانی ریکۆردی کریستیانۆ رۆناڵدۆی شکاند، کە کریستیانۆ دوای پەیوەندیکردنی بە ریزەکانی یۆڤێنتۆس زیاتر لە 540 هەزار دانە دریسی لە فرۆشگا فەرمییەکانی یانە ئیتاڵییەکە فرۆشران.