ئه‌فسه‌رێكی پێشووی سوپای ئه‌مه‌ریكا: ده‌بێت سوپای ئه‌فغانستان نه‌هێڵێت كابول بكه‌وێت
K24 – هەولێر:
له‌سه‌روبه‌ندی گفتوگۆكانی چه‌كدارانی تاڵیبان و حكومه‌تی ئه‌فغانستان، كه له ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر به‌ڕێوه ده‌چێت، حكومه‌ت پێشنیاری كردووه، له‌به‌رامبه‌ر راگرتنی هێرشه‌كانی تاڵیبان، ده‌سه‌ڵات له‌م وڵاته به‌هاوبه‌شی به‌ڕێوه ببه‌ن، به‌ڵام بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان رازی نه‌بووه.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ش دوای ئه‌وه دێت، كه تاڵیبان تا ئێستا (6) ویلایه‌تی له ئه‌فغانستان كۆنتڕۆڵ كردووه، هه‌ریه‌ك له ده‌روازه سنوورییه‌كانی له‌گه‌ڵ پاكستان، تاجیكستان و ئێرانی، به‌ده‌سته‌وه‌یه.
ئه‌مه‌ریكاش له په‌یامێكی به‌په‌له‌دا، داوای له هاووڵاتیانی كرد، به زووترین كات، ئه‌فغانستان جێبهێڵن، (11)ی ئه‌یللوولی داهاتووش، دوا واده‌ی كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكایه، له ئه‌فغانستان.
پسپۆڕانی سه‌ربازی، مه‌ترسی ئه‌وه‌یان راگه‌یاندووه، له حاڵی پاڵپشتی پاكستان( كه خاوه‌نی چه‌كی ناووكییه) بۆ چه‌كدارانی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان، ناوچه‌كه ده‌كه‌وێته به‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره.
كه‌وایه بۆچی واشنتن، به‌ر له پێشڤه‌چوونه‌كانی چه‌كدارانی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان ناگرێت، یاخوود بیانوه‌ستێنێت.
ئاده‌م وینشتن، ئه‌فسه‌رێكی پێشووی سوپای ئه‌مه‌ریكاییه، كه له ئه‌فغانستان دژی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان جه‌نگاوه و پسپۆریشه له په‌یمانگه‌ی كوینسی، رایگه‌یاند، وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌فغانستان، له حاڵی ئێستایدا، هیچ ستراتیژ و هه‌ماهه‌نگییه‌كی بۆ به‌رپه‌چدانه‌وه، نیه، به‌ته‌نیاش ناتوانێت شه‌ڕ له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی تاڵیبان، بكات.
وینشتن، پێی وایه، پێویسته حكومه‌تی ئه‌فغانی پلانێكی سه‌ربازی خێرای هه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی رێگری بكات، له كه‌وتنی كابول، ئه‌گه‌ر سوپای ئه‌فغانستان جوڵه‌یه‌ك بكات، ده‌توانێت چه‌كدارانی تاڵیبان، رابگرێت.
روونیشیكرده‌وه، هێرشه ئاسمانییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان، یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی سوپای ئه‌فغانستان پێشڕه‌وی بكه‌ن، بتوانن چه‌كدارانی تاڵیبان، بوه‌ستێنن.
ئاماژه‌شیپێكرد، سه‌قامگیری ئه‌فغانستان، بۆ ئه‌مه‌ریكا گرنگه، مانه‌وه‌ی سوپاكه‌شی، بۆ كاتی نادیار، خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی واشنتن، ناكات.
ده‌یڤد دی رووش، مامۆستا له زانكۆی به‌رگری نیشتیمانی، سه‌ر به پنتاگۆن، روونیكرده‌وه، جه‌نگی ئه‌فغانستان، هه‌ر له كۆنه‌وه، په‌یوه‌ست نه‌بووه به رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مه‌یدانی.
گوتیشی، ئه‌و سه‌ركرده سه‌ربازیانه‌ی كه حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌فغانستان به‌لاوه‌ی ناون، ئێستا له ناوچه‌كانیان، دژی سوپای ئه‌و وڵاته ده‌وه‌ستنه‌وه، بۆ ئه‌مه ده‌ستیانكردووه به هاوكاریكردنی چه‌كدارانی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان و ژماره‌یه‌ك گروپی تووندڕه‌و.
روونیشیكرده‌وه، تا ویلایه‌تی قه‌نده‌هار كه به پایته‌ختی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان داده‌نرێت، كۆنتڕۆڵ نه‌كرێت، كابول مه‌ترسی له‌سه‌ر دروست نابێت.
رایگه‌یاند، جۆ بایدن، بڕیارێكی ئازایانه‌یدا، كه سوپاكه‌ی له ئه‌فغانستان كشانده‌وه، له‌كاتی كۆنترۆڵكردنی كابولی پایته‌خت، گه‌ڕانه‌وه‌ی رێكخراوی ئه‌لقاعیده و ته‌واوی گروپه تیرۆریستییه‌كان و هێرشكردنیان بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و رۆژئاوا، ده‌بێت بایدن روو له دادگا بكات، تاوه‌كو بتوانێت، به گوێره‌ی یاساكانی ئه‌مه‌ریكا، به‌رگری له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان بكه‌ن، چونكه بوونی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فغانستان، ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌یه، كه گرووپه تیرۆریستییه‌كان ئه‌وێ به‌كار دێنن، بۆ هێرشكردنه سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، له‌ناوچه‌كه و ته‌واوی جیهان.
سه‌رچاوه: ئه‌لجه‌زیره
ك.ب