تاڵیبان ڤاكسینی كۆرۆنای له ئه‌فغانستان قه‌ده‌غه‌كرد
K24- هه‌ولێر:
سه‌رچاوه میدیاییه‌كانی ئه‌فغانستان ئاشكرایانكرد، بزووتنه‌ته‌وه‌ی تاڵیبان پڕۆسه‌ی كوتان به ڤاكسینی كۆرۆنای له هه‌رێمی پاكیتا-ی رۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌كه‌ی قه‌ده‌غه‌كرد.
كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی شمشاد-ی ئه‌فغانی له زاری "ویلایات خان ئه‌حمه‌دزای" سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی پاكیتا بڵاویكرده‌وه، تاڵیبان كه هه‌فته‌ی رابردوو ناوچه‌كه‌ی داگیركردووه، پڕۆسه‌ی كوتان به ڤاكسینی كۆرۆنای له هه‌رێمه‌كه‌دا قه‌ده‌غه‌كرد".
گوتیشی: "به‌شی كوتان له هه‌رێمه‌كه بۆ ماوه‌ی 3 رۆژ داخرا و ئه‌وانه‌ی سه‌ردانی بنكه‌كانیان كردووه، ئاگاداركراونه‌ته‌وه، كه ڤاكسینه‌كه قه‌ده‌غه‌كراوه، تاڵیبان ژماره‌یه‌ك كارمه‌ندیان ناچاركردووه، كه پڕۆسه‌كه رابگرن و ڤاكسینی كۆرۆنا به‌كه‌س نه‌ده‌ن".
بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه هێرشێكی چڕی كردووه‌ته سه‌ر ئه‌فغانستان و زۆربه‌ی ناوچه‌كانی وڵاته‌كه‌ی كۆنترۆڵ كردووه و سنووره‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئێران و تاجیكستان و توركمانستان وچین و پاكستانی خستووته‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ژماره‌یه‌ك پایته‌ختی هه‌رێمه‌كانی داگیركردووه، كه گرنگترینیان قه‌نده‌هار و هه‌راته.
د.ی