کۆرۆنا سێیەم گەورەترین بەندەر لە جیهان پەکدەخات

داخرانی ئەم بەندەرە گوشار دروست دەکات
بەندەری نینجبو چوشان
بەندەری نینجبو چوشان

K24 - هەولێر

بەهۆی کۆرۆنا چین یەکێک لە گەورەترین بەندەرەکانی بەشێوەیەکی سنووردار دادەخات، کە ئەوەش گوشاری لەسەر گواستنەوەی لۆجێستی لە جووڵەی دەریایی جیهاندا دروستکردووە.

بەندەری نینجبو چوشان 250 کیلۆمەتر لە باشووری شانگهایە، یەکێکە لە گەورەترین بەندەرە سەرەکییەکانی چین، ساڵی رابردوو بە قەبارەی ملیارێک و 200 ملیۆن تۆن کاڵا لەو بەندەرەوە هەناردەکراوە.

بەرپرسی بەگەڕخستنی وێستگەی میشان دەڵێت، بەهۆی تووشبوونی کارمەندەکان بە پەتای کۆرۆنا لە رۆژی چوارشەممەی رابردووەوە کارەکان وەستاون و بەندەرەکە داخراوە.

داخرانی ئەو بەندەرەش لەسەر ئاستی جیهاندا گوشاری دروستکردووە، بەتایبەتی لە هەندێک وڵات بەربەستەکان هەڵگیراون و چالاکییە ئابوورییەکان دەستیان پێکردووەتەوە.