بەگرافیک.. چارەسەرکردنی کێشەی کەم ئاوی

ئاوی هەولێر بە دوو رێگە دابین دەکرێت

K24 – هەولێر

بەهۆی وشکەساڵی و دابەزینی ئاستی ئاوی ژێر زەوی زۆر لە وڵاتان تووشی کەمی ئاو بوونەتەوە، لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستانیش کەم ئاوی گرفتی دروستکردووە، بەتایبەتی لە هەندێک گەڕەکی شاری هەولێر.

ئاوی هەولێر لە دوو رێگەوە دابین دەکرێت، کە بریتین لە بۆری ئاوی ئیفراز و بیرەکان.

لە هەولێر بە گشتی 1100 بیری ئاو هەیە، لەگەڵ دروستبوونی گرفتی کەم ئاوی لە چەند رۆژی رابردوودا 523 بیر چاککراون. هەروەها سێ پڕۆژەی ئاوی ئیفراز لە هەولێر هەن.

ئیفراز1 لە ساڵی 1967 دروستکراوە

ئیفراز2 لە ساڵی 1983 دروستکراوە

ئیفراز3 لە ساڵی 2006 دروستکراوە

بۆ چارەسەری بنەڕەتی کێشەی ئاو لە هەولێر حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پلانی دایە پڕۆژەی ئیفراز4 جێبەجێ بکات.