بۆ یۆرۆی 2016 شوێنگره‌وه‌ی كارڤاخاڵ ده‌ستنیشان كرا
دوای ئه‌وه‌ی دانی كارڤاخاڵ له یاریی فیناڵی چامپیۆنز لیگ به‌هۆی پێكانه‌وه یاریگه‌ی جێهێشت، وه‌ك رۆژنامه‌ی ماركا هێمای بۆ كردووه زیانێكی زۆری له پێكهاته‌ی ئیسپانیادا، راهێنه‌ری ماتادۆره‌كان بۆ شوێنگره‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه هانای بۆ به‌رگریكاره‌كه‌ی ئارسێناڵ بردووه.
به‌پێی هه‌واڵی پێگه‌ی فه‌رمی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌ورووپا، ڤیسێنتی دیل بۆسكی، راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا، هیكتۆر بێلێرینی ته‌مه‌ن 21 ساڵه‌ی یانه‌ی ئارسێناڵ بۆ شوێنی كارڤاخاڵ بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی بۆ یۆرۆی 2016ـی فره‌نسا كردووه.
هیكتۆر، له تیپی تازه‌پێگه‌یشتووانی یانه‌ی بارسێلۆنا پێگه‌یشتووه، دواتر له 2013 به‌پوه‌ندی به یانه‌ی ئارسێناڵی له‌نده‌نییه‌وه كرد، ئه‌م وه‌رزه‌یش ئاستێكی به‌رزی له پرێمه‌ر لیگ پێشكه‌ش كردووه، پێشتریش هیكتۆر یاریی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیای خوار ته‌مه‌ن 21 ساڵ كردووه.