عادل باخه‌وان: هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ماندوو و شه‌كه‌تن
K24 – هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری فه‌ڕه‌نسی، بۆ توێژینه‌وه، تایبه‌ت بۆ كوردستان 24، رایگه‌یاند، له راستیدا بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان به‌و ئاسانییه نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ شاره‌كانی ئه‌فغانستان، ئه‌مه به‌رهه‌می ململانێی (20) ساڵه‌ی نێوان ئه‌مه‌ریكا و چه‌كدارانی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان و حكومه‌تێك كه به‌سه‌ر په‌رشتی ئه‌مه‌ریكاوه، به‌ڕێوه، ده‌چێت.
عادل باخه‌وان، راشیگه‌یاند، ئه‌وه‌ی كه ئێستا له كابول، رووده‌دات، ململانێی سیاسی و كولتووری و كۆمه‌ڵایه‌تییه، كه (20) ساڵه، بوونی هه‌یه و دۆخێكی سرووشتییه.
روونیشیكرده‌وه، قۆناغی ئێستا، قۆناغی كشانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی نێو ده‌وڵه‌تییه، له‌به‌رامبه‌ر پاڵپشتیكردن له ئه‌فغانستان، تا ئه‌و ئاسته‌ی دۆناڵد تره‌مپ و باراك ئۆباماشی، خستووه‌ته حاڵه‌تی سه‌ر سووڕمان، بۆیه ئه‌مه‌ریكا هیچ پێویستی به‌وه نیه كه هێز ره‌وانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بكات، چونكه ماندوو و شه‌كه‌ته، پێویستی به‌وه هه‌یه كه بحه‌سێته‌وه، ده‌بێت خۆی یه‌كلایی بكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به چیرۆكه گه‌وره‌كان خه‌ریك بێت، نه‌وه‌ك عێراق، لوبنان، لیبیا، یه‌مه‌ن و سووریا، كه چیرۆكی بچووكن، چین و رووسیا و یه‌كێتی ئه‌وروپا، چیرۆكی گه‌وره‌ن، ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌مه‌ریكا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نه‌كشێته‌وه، ناتوانێت ته‌ندروستانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆزه گه‌وره‌كان بكات.
جه‌ختیشیكرده‌وه، بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان گوزارشتێكی سۆسۆلۆژیانه‌یه، له ناو ئه‌و واقیعه كۆمه‌ڵایه‌تیه سیاسیه كولتوورییه‌ی، كه له ئه‌فغانستان هه‌یه، زۆرینه‌ی هه‌ره زۆری كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌فغانی، پێچه‌وانه‌ی خه‌ونی خۆیان، كار ده‌كه‌ن.
ئاماژه‌یپێكرد، ئه‌مه‌ریكا به خێرایی نه‌كشاوه‌ته‌وه، باراك ئۆباما یه‌كه‌م سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بوو، كه پێش هه‌موو سه‌رۆكه‌كان له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌كرد، كه سه‌ربازان ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ ماڵه‌كانیان.
باسی له‌وه‌شكرد، كۆمه‌ڵێك ره‌گه‌ز هه‌ن وا له جۆبایدن بكات، سوپاكه‌ی خێراتر له ئه‌فغانستان، بكشێته‌وه.
ك.ب