كۆشكی سپی: سه‌باره‌ت به دۆخی ئه‌فغانستان ئه‌مشه‌و بایدن قسه ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
كۆشكی سپی، بڵاویكرده‌وه، ئه‌مشه‌و كاتژمێر (10:45)، به‌كاتی هه‌ولێر، جۆ بایدن گوتارێك ده‌رباره‌ی رووداوه‌كانی ئه‌فغانستان، پێشكه‌ش ده‌كات، دوای ئه‌وه‌ی له هاوینه‌واری (كامپ ده‌یڤید)، له پشووی هه‌فتانه‌ی خۆیدابوو.
كۆشكی سپی، راشیگه‌یاند، جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، كۆتایی به پشووی هه‌فتانه‌ی خۆی هێنا، گه‌ڕایه‌وه كۆشكی سپی، به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی ته‌واوی ئه‌فغانستان، به كابولی پایته‌ختیشه‌وه، كه‌وته ژێر ده‌سه‌ڵاتی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان.
سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا، روونیكرده‌وه، بایدن له بڕیاری كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا، په‌شیمان نییه، چونكه داوای له ئه‌فغانییه‌كان كرد، له پێناو وڵاته‌كه‌یاندا، بجه‌نگن و به‌رگری بكه‌ن.
بایدن دووچاری ره‌خنه‌یه‌كی زۆر بووه‌ته‌وه، به‌هۆی بڕیاریان له‌باره‌ی كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا له ته‌واوی ئه‌فغانستان، تا ئاستی چۆڵكردنی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له كابول.
سه‌رچاوه: شه‌رق ئه‌وسه‌ت
ك.ب