به‌دوادچوون بۆ ئه‌و كه‌سانه ده‌كرێت كه ناویان دیێگۆ ئه‌رماندۆیه
كۆمپانیای ئه‌دیداس خه‌ڵاتی ئه‌و كه‌سانه ده‌كات كه هه‌ر كه‌سێك ناوی (دیێگۆ ئه‌رماندۆ) بێت و له دایكبوونی ساڵی 1981 بێت، ئه‌و ساڵه‌ی كه ماڕادۆنا نازناوی خولی ئارجێنتینای له‌گه‌ڵ یانه‌ی بۆكاجۆنیۆرز برده‌وه.
كۆمپانیای ئه‌دیداس به‌دوادچوونێكی ده‌ستپێكردووه و تێیدا ده‌ركه‌وتووه 1703 ئارجێنتینی له دایكبووی ساڵی 1981 ناویان دیێگۆ ئه‌رماندۆیه، له‌و ساڵه‌ی كه دیێگۆ ئه‌رماندۆ ماڕادۆنا نازناوی خولی ئارجێنتینای بۆ یانه‌ی بۆكاجۆنیۆرز برده‌وه.
كۆمپانیای ئه‌دیداسی ئه‌ڵمانی بڕیارێداوه درێسێكی بۆكاجۆنیۆرزی ماڕادۆنا وه‌كو دیاری پێشكه‌شی ئه‌و هاوڵاتیانه بكات كه ناویان ناوه دیێگۆ ماڕادۆنا و له دایكبوونی ساڵی 1981ـن
دیێگۆ ئه‌رماندۆ ماڕادۆنا له یانه‌ی بۆكاجۆنیۆرز پێگه‌یشت و دره‌وشایه‌وه، له یه‌كه‌مین ساڵی یاریكردنی بۆ ئه‌و یانه‌یه له ساڵی 1981 نازناوی خولی نێوخۆیی ئارجێنتینای بۆ ئه‌و یانه‌یه به‌ده‌ستهێنا، له ده‌رگه‌ی بۆكا له ساڵی 1982 بۆ یانه‌ی بارسێلۆنا گواسترایه‌وه، پاشان 7 ساڵی له یانه‌ی ناپۆلی تێپه‌ڕ كرد و دواترش له ساڵی 1997 هه‌ر له یانه‌ی بۆكاجۆنیۆرز وازهێنانی له یاریكردن راگه‌یاند.
ماڕادۆنا كه پێشتر جامی جیهانی 1986ـی بۆ وڵاته‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا، له كۆتاییه‌كانی ساڵی 2020 به جڵته‌ی دڵ له ته‌مه‌نی 60 ساڵی ماڵئاوایی له ژیان كرد.