بەغدا خراپترین شاری جیهانە بۆ ژیان
K24 – هەولێر
بەگوێرەی ریزبەندییەک بۆ ژیان لە شارەکانی جیهان، بەغدا بە خراپترین شاری جیهانی بۆ ژیان دەستنیشان کراوە.
بەگوێرەی ریزبەندییەکی گۆڤاری مۆی نیگوسیۆس ئەی ئیکۆنۆمی ئیسپانی، بەغدا لە سەرووی لیستی ئەو شارانەی جیهان دێت، بۆ خراپی ژیانی خەڵک، لەکاتێکدا هەر لە ئەمساڵدا، بەگوێرەی هەڵسەنگاندنێك، کە لەلایەن یەكەی هەواڵگری ئابوری سەربە گرووپی ئیكۆنۆمێست ئەنجامیداوە، دیمەشقی پایتەختی سوریا لە كۆتایی ریزبەندییەکەدا بوو.
بەپێی ئەو ریزبەندییە شاری ئۆكلاندی نیوزیلەندا، باشترین شاری جیهانە بۆ ژیان و سەرووی ریزبەندییەكەی بە ڤییەنای پایتەختی نەمسا لێژكرد.