نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان سەردانی دامەزراوەی میدیایی كوردستان24 دەكات

باسی رەوشی میدیا لە عێراق و ئاستەنگەكانی بەردەم كاری رۆژنامەوانان كرا
پلاسخارت له‌ كوردستان24
پلاسخارت له‌ كوردستان24

K24   -هه‌ولێر:

جێنین هێنیس پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق لە كاتی سەردانی بۆ دامەزراوەی میدیایی كوردستان24 باسی لە رۆڵی میدیا لە پرۆسەی دیموكراسی و گەشەپێدانی مرۆیی و ئەو ئاستەنگانەی رووبەڕووی میدیاكاران لە عێراق دەبنەوە كرد.

ئەمڕۆ سێشەممە ‌ (17ی ئاب/ ئۆگستی 2021)، نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق سەردانی دامەزراوەی میدیایی كوردستان24ی بۆ توێژینەوە و راگەیاندن كرد و لە لایەن محەمەد حاجی كەریم، بەڕێوەبەری گشتی و ژمارەیەك بەرپرسان و رۆژنامەوانانی دامەزراوەكە پێشوازی لێكرا و بەشە جیاجیاكانی بەسەر كردەوە.

هەروەها لەمیانەی كۆبوونەوەكەدا، باس لە داخستنی ئۆفیسەكانی كوردستان24 لە رۆژئاوای كوردستان لە لایەن ئیدارەی خۆسەریی باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریاوە كرا.

لە دیداری نێوانیاندا، رەوشی میدیا لە عێراق، ئاستەنگەكانی بەردەم كاری رۆژنامەوانان لە عێراق بە تایبەت لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان گفتوگۆی لە بارەوە كرا، كە بەردەوام لەلایەن هێزە ئەمنییەكان و گرووپە چەكدارەكان ئاستەنگیان بۆ دروست دەكرێت. هەروەها باس لە رۆڵی دامەزراوەی میدیای كوردستان24 لە رووماڵ و بەدواداچوونە رۆژنامەوانییەكانی سەر ئاستی عێراق و وڵاتانی دەورووبەر كرا.

پلاسخارت، پێیوابوو لە كاری رۆژنامەوانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ ناوچەكانی دیكەی عێراق جیاوازی هەیە و لە پێشترە، ئەمەشی لە دیدارەكانی لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی كوردستان باسكردووە و جەخیشی لەوە كردۆتەوە، پێویستە هەرێمی كوردستان كاری زیاتر بۆ پێشخستنی دەستكەوتەكان و ئەو ئازادییەی بۆ كاری میدیایی هەیە، بكات.

كوردستان24، وەك دامەزراوەیەكی تایبەت بە توێژینەوە و راگەیاندن لە 31ی تشرینی یەكەمی ساڵی 2015 دەستی بە پەخش كرد، وەك ناوەندێكی میدیایی هەمەجۆر بەشێوەیەكی درووست و بابەتیانە و بە پێی پرەنسیپی "بەرپرسیاریەتی كۆمەڵایەتی"، ئەركە پیشەییەكانی بەرامبەر (نیشتمان، تاكەكانی كۆمەڵگە، ئازادییە كەسییەكان) بەجێ دەگەیەنێت.

به‌ڕێوبه‌ری گشتیی كوردستان24 پێشوازی له‌ پلاسخارت ده‌كات
كاتی پێشوازیكردن له‌ پلاسخارت 

 

پلاسخارت و محه‌مه‌د حاجی كه‌ریم، به‌ڕێوبه‌ری گشتیی دامه‌زراوه‌ی كوردستان24
بەسەركردنەوەی دامه‌زراوه‌ی كوردستان24
تاوتوێكردنی پرسی میدیا له‌ عێراق له‌ دانیشتنێكی دۆستانه‌دا
تاوتوێكردنی پرسی میدیا له‌ عێراق له‌ دانیشتنێكی دۆستانه‌دا
دیمه‌نێكی دانیشتنه‌كه‌
دیمه‌نێكی دانیشتنه‌كه‌
دانیشتنی پلاسخارت و به‌ڕێوبه‌ری گشتیی كوردستان24
باس لە ئاستەنگەكانی بەردەم كاری رۆژنامەوانان لە عێراق دەكەن
پلاسخارت به‌شه‌كانی كوردستان24 به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه‌
پلاسخارت به‌شه‌كانی كوردستان24 به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه‌
پلاسخارت و به‌ڕێوبه‌ری گشتیی و به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی كوردستان24
كاری رۆژانەی دامەزراوەی كوردستان24 دەخرێتەڕوو
پلاسخارت له‌ كوردستان24
پلاسخارت له‌ كوردستان24
پلاسخارت له‌ ستۆدیۆی كوردستان24
پلاسخارت له‌ ستۆدیۆی كوردستان24
پلاسخارت میوانی كوردستان24ـه‌
پلاسخارت میوانی كوردستان24ـه‌
پلاسخارت چه‌ند به‌شێكی كوردستان24 به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه‌
پلاسخارت چه‌ند به‌شێكی كوردستان24 به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه‌
پلاسخارت له‌ كوردستان24
پلاسخارت له‌ كوردستان24
پلاسخارت و ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانی كوردستان24
پلاسخارت لە كاتی بەسەركردنەوەی دامەزراوەی كوردستان24

فۆتۆ: بڕیار به‌ختیار (كوردستان 24)