کاسانۆ: ئەگەر جۆرجینهۆ خەڵاتی باڵۆن دۆر بباتەوە ئابڕووچوونە

جۆرجینهۆ و کاسانۆ
جۆرجینهۆ و کاسانۆ

ئەنتۆنیۆ کاسانۆ پێیوایە جگە لە مێسی هیچ یاریزانێکی دیکە شایستەی خەڵاتی باڵۆن دۆری ئەمساڵ نییە و دەڵێت 'ئابڕووچوونە ئەگەر باڵۆن دۆری ئەمساڵ بە جۆرجینهۆ بدرێت'.

ئەنتۆنیۆ کاسانۆ، هێرشبەری پێشووی ئیتاڵی لە لێدوانێکی بۆ ماڵپەڕی فووتبۆڵ ئیتاڵیا رایگەیاندووە 'بە کریستیان ڤیێریم گوت ئەگەر هەر رۆژنامەنووسێک بۆ خەڵاتی باڵۆن دۆر دەنگ بە جۆرجینهۆ بدات پێویستە مۆڵەتی کارکردنی لێوەربگیرێتەوە'.

هەروەها کاسانۆ دەشڵێت 'من لەگەڵ خێزانەکەم لە فۆرمێنترا بووم، چاوم بە جۆرجینهۆ کەوت و پێمگوت ئابڕووچوونە ئەگەر خەڵاتی باڵۆن دۆری ئەمساڵ بە تۆ بدرێت، ئەویش هەمان بۆچوونی منی هەبوو، پێیوایە دەبێت باڵۆن دۆری ئەمساڵ بە مێسی بدرێت'.

هێرشبەرەکەی پێشووی ریال مەدرید و رۆما دەشڵێت 'من بۆ ماوەی کاتژمێرێک و نیو قسەم لەگەڵ جۆرجینهۆ کرد، من زۆر پێی سەرسامم و کەسێکی ژیر و سادەیە'.