سلێمانی.. تۆمه‌تباری ناو ئه‌م گرته ڤیدیۆیه ده‌ستگیركرا
K24- هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارێكی راگه‌یاند، كه له ساڵی رابردوو له یانه‌یه‌كی شه‌وانه هێرشی كردبووه سه‌ر هاووڵاتییه‌ك و به سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه‌ی دابوو.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی هاوپێچی راگه‌یه‌ندراوه‌كه كردووه كه له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه و وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، مێژووی ئه‌و گرته ڤیدیۆیه بۆ مانگی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی 2020 ده‌گه‌ڕێته‌وه و له گرته‌كه‌دا دیاره، كاتێك تۆمه‌تباره‌كه له یانه‌یه‌كی شه‌وانه هێرش ده‌كاته سه‌ر هاووڵاتییه‌ك.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و گرته ڤیدیۆیه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی به‌شی پۆلیسی ناوشار – رۆژئاوای بۆ دۆزینه‌وه‌ی تۆمه‌تباره‌كه و ئه‌و هاووڵاتییه‌ی هێرشی كراوه‌ته سه‌ری راسپاردووه.
ئاشكراشیكرد، دوای لێكۆڵینه‌وه‌كان توانرا ئه‌و هاووڵاتیه بدۆزرێته‌وه كه هێرشی كراوه‌ته سه‌ر و سكاڵا له‌سه‌ر تۆمه‌تباره‌كه تۆمار بكات له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا تۆمه‌تباره‌كه‌ش له‌لایه‌ن پۆلیسی سه‌رچناره‌وه ده‌ستگیركرا.
هه‌روه‌ها هاتووه: ئێستا تۆمه‌تباره‌كه به ناوی (م ، ف ، ع) لەدایكبووی 1993، هه‌ڵگری ناسنامه‌ی ئێرانی، دانیشتوی شاری سلێمانی، بە بڕیاری دادوەر بەندە.
H.B