ئامادهكاری بۆ دهستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندن دهكرێت

K24- ههولێر:
لهكاتێكدا بڕیاره له 14ی ئەیلول ساڵی نوێی خوێندن له ناو پۆل له قوتابخانه و ناوهندهكانی خوێندن دەستپێ بکات، وەزارەتی پەروەردەش ئامادەکاری کردووە، بۆ ئەوەی پرۆسهكه لە کاتی دیاریكراودا دهستپێ بكات، ئاڵان حهمه سهعید، وەزیری پەروەردەی حكومهتی ههرێمی كوردستان ئاشکرای كرد، دەستیان بە ئامادەکاری کردووە، بەڵام چاوەڕوانی راپۆرتی وەزارەتی تەندروستین لەسەر دیاری کردنی رێکارەکان، داوای کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای کۆرۆناشیان کردووە بۆ بڕیاردان لەسەر خوێندنی ئەمساڵ.
لهلایهكی دیكهوه وەزارەتی تەندروستی سەرقاڵی ئامادەکردنی راپۆرتی تەندروستیە بۆ رەوشی خوێندنی ئەمساڵ و چەند ھەنگاوێکیشیان ناوە، بۆ ئەوەی رەوشەکە لە ساڵانی رابردوو ئاساییتر بێت، دكتۆر دەشتی بۆستانی، ئەندامی لیژنەی باڵای زانستی رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆناش ئاشکرای كرد، ھەنگاوی ڤاکسینکردنی مامۆستایان بەو ئامانجەیە ئامادەبن بۆ خوێندنی ئەمساڵ، ھەوڵیش دەدرێت قوتابیانیش لەسەرووی 12 ساڵی ڤاکسین بکرێن.
بڕیارە لە ھەفتەی داھاتوو لیژنەی باڵای کۆرۆنا کۆببێتەوە بۆ بڕیاردان لەسەر پڕۆسەی خوێندن و بڕیاردان لەسەر رەوشی تەندروستی لە ناوەندەکانی خوێندن، جگە لەوەی میکانیزم و شێوازی خوێندنیش بە ئەگەرێکی زۆرەوە بۆ ئەمساڵ لە ناوەندەکانی خوێندن بە رێکاری تەندروستییەوە دیاری دەکرێت.
H.B