"کۆرۆنا بەسییەکان تێر ناخوات، هێرش ده کاته سەر دڵ"

کاتێک کۆرۆنا هێرش دەکاته سەر جەستەی مرۆڤ ئەم شتانه روو دەدەن
کاریگەری کۆرۆنا لەسەر سییەکان و دڵی مرۆڤ
کاریگەری کۆرۆنا لەسەر سییەکان و دڵی مرۆڤ

K24 - هەولێر

لەسەرەتایی دەرکەوتنی کۆرۆنا باوەڕ وابوو که ڤایرۆسی کۆرۆنا ته نها دەبێته لەکار کەوتنی سیستمی هەناسەدانی مرۆڤ، بەڵام دوای چەند لێکۆڵینەوه  و توێژینەوەیەکی زانستی ده رکەوتووه، که ڤایرۆسی کۆرۆنا هێرشێکی بکوژانه ده کاته سه ر دڵ و ماسولکه کانی دڵ.

له رووی فیسیۆلۆجی و پێکهاتەی بایۆلۆجی دڵ  وه ک ترومپایه کە کار دەکات، به جۆرێک که خوێنی پڕ له دوانه ئۆکسیدی کاربۆن له بۆرییەکانی دڵەوه، دێن بۆ سییەکان، تاوەکو خوێنی پڕ له ئۆکسجین بگەڕێننەوه بۆ دڵ و سەرجەم بەشەکانی تری جەستەی مرۆڤ.

بەگوێرەی روونکردنەوەیەکی توێژەرانی سەنتەری زانستی تەندروستی له زانکۆ و پەیمانگای تێکساس تایبەت به نەخۆشییەکانی دڵ، له ویلایه تەیەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەرکەوتووه، که ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبێته هۆکاری هەوکردنی دەمارەکانی خوێن و ماسولکەکانی دڵ و تێکچوونی لێدانەکانی دڵ و کارەبای دڵ، ئەمەش دەبێته هۆکاری تێکچوونی تەندروستی دڵ و تووشبوون به جەڵتەی دڵ و زۆربوونی رێژەی مردن له کەسانی تووشبوو. چونکه ڤایرۆسی کۆرۆنا کاتێک هێرش دەکاته سەر جەستەی مرۆڤ بە تایبەت دڵ و بۆرییەکانی ئەم شتانه روو دەدەن:.

- بەرزبوونەوه ی رێژەی مەیاندنی خوێن (d.dimer)

-بەرزبونەوەی رێژەی فایبرینۆجین (fibrinogen)

که پێویستی به بەکارهێنانی هیپارین و کلیکسانه بۆ رێگری کردن له  کڵۆت بوون و مەیاندنی خوێن (تا پێش بگیرێت به جەڵته ی دڵ و مێشک)

- کەمبوونەوەی هیمۆگڵۆبینی خوێن و زیادبوونی( فێڕیتینی پلازما واتا ئاسنی ناو پلازمای خوێن)

- توندی و خراپی هەناسه دان و کەمی رێژەی ئۆکسجین له ناو خوێندا، که هیچ گونجاو نییه بۆ ته ندروستی نەخۆشەکه

-زۆربەی کات  خڕۆکه سپییەکان نزم دەبێتەوه و رێژه ی CPR

کە موئەشیراتی هەوکردنی جەستەی مرۆڤه بەرزدەبێتەوه. له 50٪ ئەوانەی دەخرێنه ژێر ئامێری هەناسەدانی دەستکرد، گیان لەدەستدەدەن. له دوای مردن له زۆربەی وڵاتانی جیهان وه ک ئیتاڵیا و سویسرا، بەبێ پشت بەستن به  توێکاری کراوه لەلایەن وه زاره تی ته ندروستی ئیتاڵیا بڵاوکراوه تەوه:

له کۆی 1738 کەس کە بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، 71٪ نەخۆشی پەستانی خوێنیان هەبووه و رێژەی له 28٪ی نەخۆشی دڵیان هەبووه و رێژەی له 32٪یان خۆشی شەکرەیان هەبووە، هەروەها له زانکۆی بازلی سویسری د. ئه لیکسەندهر هەستاوه به توێکاری 20 له مردووانی کۆرۆنا دەرکەوتووه هەر 20 کەسەکە تووشی بەرزه پەستانی خوێن بوون، زۆربەیان قەڵەوبوون و رێژەی یەک لەسەر سێ یان نەخۆشی دڵیان هەبووه و رێژەی یەک لەسەر سێ ی دیکەیان نەخۆشی شەکرەیان هەبووە، کەواته بەپێی ئەم توێژینەوانه، تووشبوون به ڤایرۆسی کۆرۆنا کوشندەیه بۆ ئەو کەسانەی که نەخۆشی دڵ یاخود نەخۆشییەکی دیکەی درێژخایەنیان هەیه.

ئا/ د. باخان ئازاد