مسته‌فا كازمی: ده‌بێت پێداچوونه‌وه بۆ پلانه ئه‌منییه‌كانمان بكه‌ین تا داعش دزه نه‌كات
K24 – هه‌ولێر:
مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، رایگه‌یاند، شانه نووستووه‌كانی داعش، مه‌ترسیی گه‌وره‌ن، بۆ سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی دووبه‌ره‌كی تایفی له عێراق، ده‌بێت به‌ره‌نگاریان ببینه‌وه.
مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له چوارچێوه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده ئه‌منییه‌كان، راشیگه‌یاند، رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر برپرسیارێتی پێكه‌وه‌ییه، ده‌بێت دادگا، هێزه‌كانی ئه‌منی و سه‌ربازیی، هه‌وڵ بده‌ن سه‌رچاوه ماددی و مه‌عنه‌وییه‌كانی داعش، وشك بكه‌ن، ئه‌مه‌ش به‌هاوكاری هاوڵاتیانه‌وه ده‌كرێت.
كازمی روونیكرده‌وه، پێویسته پێداچوونه‌وه بۆ پلانه ئه‌منییه‌كانمان بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی داعش وه‌ك جاران دزه نه‌كات، ده‌بێت به شێوه‌یه‌كی پیشه‌ییانه كار بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی رێژه‌ی ئه‌نجامی سه‌ركه‌وتن، به‌رز بێته‌وه.
كازمی له‌چوارچێوه‌ی سه‌ردانی بۆ قه‌زای ( تارمیه)ی ده‌وروبه‌ری پارێزگای به‌غدا، ئاماژه‌یپێكرد، ده‌بێت ده‌نگ و ره‌نگی تیرۆر بناسینه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی دووبه‌ره‌كی تایفی له عێراق دروست نه‌كه‌ن، ده‌ریشكه‌وتووه كه عێراقییه‌كان به‌دوای ئه‌و جۆره ئاوازانه ناكه‌ون.
مسته‌فا كازمی، روونیشیكرده‌وه، عێراق به دۆخێكی هه‌ستیار تێپه‌ڕده‌بێت، به‌سه‌ر چاندنه‌وه‌ی كێشه و قه‌یرانه‌كان له عێراقدا سه‌ركه‌وتین، دوو مانگی دیكه پێده‌نێینه ناو هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، كه ده‌بێته هۆكاری دروستكردنی حكومه‌تێكی نوێ له عێراق.
سه‌رچاوه: ئیلاف
ك.ب