ته‌مه‌نی ده‌وڵه‌تی عێراق بووه یه‌ك سه‌ده
K24 – هه‌ولێر:
عێراق ئه‌مڕۆ یادی (100) ساڵه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی مه‌لیك فه‌یسه‌ڵی یه‌كه‌می كرده‌وه، له‌مباره‌یه‌وه، ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری عێراق، رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ (100) ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی نوێی عێراق تێپه‌ڕی، كه له (23ی ئاب / ئۆگێست/ 1921)، مه‌لیك فه‌یسه‌ڵی یه‌كه‌م، وه‌ك یه‌كه‌مین شای عێراق، ده‌ستنیشانكرا.
راشیگه‌یاند، له‌م بۆنه تایبه‌ته‌دا، عێراق و ناوچه‌كه و جیهان، به ته‌واوی ئاڕاسته و بیركردنه‌وه‌و تایفه‌كانه‌وه، به دۆخێكی ناخۆش تێده‌په‌ڕن، له‌وكاته‌وه، تا ئه‌مڕۆش، ئه‌و هه‌موو رووداوانه‌ی كه روویاندا، له یاده‌وه‌ری عێراقییه‌كان ده‌مێننه‌وه.
ئه‌مڕۆ ته‌مه‌نی ده‌وڵه‌تی عێراق گه‌یشته سه‌ده‌یه‌ك، كاتێك له ساڵی (1921) به‌ریتانیا بڕیاریدا، عێراق سه‌ربه‌خۆ بێت و ده‌وڵه‌تی خۆی رابگه‌ینێ، كه حكومه‌تێكی نیشتیمانی به سه‌رۆكایه‌تی عه‌بدولڕه‌حمان نه‌قیب، دامه‌زرا، به‌ریتانیا مه‌لیك فه‌یسه‌ڵی كوڕی شه‌ریف، وه‌ك پادشای عێراق ده‌ستنیشانكرد، تا ساڵی (1922) ده‌ستكرا به ده‌ستنیشانكردنی وه‌زیره‌كانی ده‌وڵه‌ت و نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور و دامه‌زراندنی دام و ده‌زگاكانی، دواتر ئیمزاكردنی چه‌ندین رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا، له‌سه‌ر بنه‌مای په‌یوه‌ندی نێوان دوو وڵات، له‌و سه‌رده‌مه‌ش عه‌بدولڕه‌حان نه‌قیب، فه‌رمانی به دروستكردنی پارت و لایه‌نی سیاسی له عێراق، كرد.
دوای ئه‌وه‌ی مه‌لیك فه‌یسه‌ڵی یه‌كه‌م، له‌ساڵی (1933) كۆچی دوایی كرد، مه‌لیك غازی كوڕی له‌هه‌مان ساڵ، شوێنی گرته‌وه، له‌م قۆناغه‌دا چه‌ندین رووداو روویاندا، له‌وانه كوده‌تاكه‌ی (به‌كر سدقی) له ساڵی (1936) كه به‌یه‌كه‌مین كوده‌تا، له مێژووی سیاسی عێراق داده‌نرێت، بۆ یه‌كه‌مجار رادیۆی فه‌رمی عێراق دروستبوو، هه‌روه‌ها كارنه‌كردن به دراوی (روبیه)ی هیندی، جێگرتنه‌وه‌ی دراوی عێراقی و كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی به‌سره‌و به‌نداوی كووت.
دوای كۆچی دوایی مه‌لیك غازی، مه‌لیك فه‌یسه‌ڵی دووه‌م، له‌ساڵی (1939) به‌ته‌مه‌نێكی بچووكه‌وه ده‌سه‌ڵاتی عێراقی گرته ده‌ست، دوای ئه‌و، له (14ی ته‌مووزی 1958)، سوپای عێراق كووده‌تایه‌كی دژی مه‌لیك فه‌یسه‌ڵی دووه‌م ئه‌نجامدا، كه تێدا مه‌لیك كوژرا و عه‌بدولكه‌ریم قاسم، ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست.
دوای دووه‌م كوده‌تا له عێراق، ده‌رگای ئاگر و شه‌ڕ و ئاشووب تا ئێستا به‌رووی ئه‌و وڵاته‌دا كراوه‌یه، كه خاوه‌نی پێكهاته‌یه‌كی چڕی نه‌ته‌وه‌یی و ئاینی مه‌زهه‌بیه.
له‌دوای شۆڕشی ته‌مووز، عێراق به‌ره‌و كێشه و گرفتی زۆر هه‌نگاوینا، له ساڵی (1959) عه‌بدولوه‌هاب شه‌واف، هه‌وڵی كوده‌تای سه‌ربازی دژی قاسمدا، ئه‌وكات هه‌وڵی تیرۆركردنیشیدا، دواجار له ساڵی (1963) به‌عسییه‌كان به سه‌رۆكایه‌تی عه‌بدولسه‌لام عارف، كوده‌تایان كردوو، به كووشتنی قاسم، كۆتاییان به‌سه‌رده‌می ئه‌و هێنا.
دوای ئه‌و، عه‌بدولسه‌لام عارف، به كه‌وتنی فڕۆكه‌كه‌ی له پارێزگای به‌سره، له رووداوێكی گوماناوی كۆچی دوایی كرد، عه‌بدولڕه‌حمانی برای شوێنی گرته‌وه.
تا ساڵی (2003) كۆتایی به سه‌رده‌می حزبی به‌عس هات، ئه‌نجومه‌نی حوكم دروستبوو، تا ئێستاش عێراق وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی ئارام له‌ناوچه‌كه نابینرێت، جیا له‌وه‌ش عێراق نه‌بووه‌ته وڵاتێك بۆ كۆكردنه‌وه‌ی جیاوازی پێكهاته‌كانی، چونكه له ئێستادا پێكهاته‌یه‌كی دیاریكراوی مه‌زهه‌بی، ده‌سه‌ڵاتی عێراقی گرتووه‌ته ده‌ست، كه كار بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی رۆڵی ئه‌وانی دیكه ده‌كات.
ك.ب