به‌ڕێوبه‌ری ناحیه‌ی قوشته‌په ئامانجی بۆردومانه‌كه ده‌خاته‌ڕوو
K24 – هه‌ولێر:
ستار ئاغا عومه‌ر، به‌ڕێوبه‌ری ناحیه‌ی قوشته‌په له باشووری هه‌ولێر رایگه‌یاند، ئه‌و مووشه‌كانه‌ی ئاراسته‌ی گونده‌كانی سنووری قوشته‌په كراوون، هیچ زیانێكیان لێ نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه.
له لێدوانێكدا بۆ سایتی كوردستان24، به‌ڕێوبه‌ری ناحیه‌ی قوشته‌په گوتی: مووشه‌كه‌كان له ناوچه‌كانی پردێ و دبسی سه‌ر به پارێزگای كه‌ركووك ئاراسته‌ی گونده‌كانی سنووری قوشته‌په كراوون.
ئاشكراشیكرد، ئامانجی مووشه‌كه‌كان رێگه‌ی سه‌ره‌كی هه‌ولێر – كه‌ركووك بووه و له چۆڵه‌وانییه‌كانی ئه‌و گوندانه كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه.
ستار ئاغا عومه‌ر، باسی له‌وه‌شكرد، ئه‌مساڵ ئه‌مه دووه‌م جاره به‌و جۆره بۆردومانی ئه‌و ناوچانه بكرێت و سێیه‌م جار له ساڵی رابردووه‌وه به تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی له 2020دا به هه‌مان شێوه چه‌ند مووشه‌كێك ئاراسته‌ی ناوچه‌كه كران.
به‌ڕێوبه‌ری ناحیه‌ی قوشته‌په ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، ئێستا تیمه‌كانی ئاسایش سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌ن له جۆر و ئاراسته‌ی مووشه‌كه‌كان.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان حه‌وت مووشه‌ك ئاراسته‌ی ناوچه‌كه كراوون و هه‌ریه‌كه‌یان له نزیك گوندێك كه‌وتووه‌ته خواره‌وه، كه ئه‌مانه‌ن "دۆڵەبەکرە، دۆڵەزە، عەلیاوا، تەتەراوە و باشتەپە، گرده شینه و شێخان".
هاوكات پێگه ئه‌لیكترۆنییه‌كانی سه‌ر به حه‌شدی وه‌لائیی، بڵاویان كرده‌وه، حه‌وت مووشه‌ك ئاراسته‌ی سنووری قوشته‌په كراوون و مووشه‌كه‌كان له جۆری گرادی 122ملم بوونه.
قوشته‌په، له رووی ئیدارییه‌وه ناحیه‌یه و سه‌ر به قه‌زای بنه‌سڵاوه‌یه له باشووری خۆرئاوای هه‌ولێر.