پارتی و حزبی ده‌عوه راگەیەندراوێکی هاوبەش بڵاودەکەنەوە
K24 - هه‌ولێر:
پارتی دیموكراتی كوردستان و حزبی ده‌عوه، راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شیان له باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی نێوان هه‌ردوولا بڵاوكرده‌وه و تێیدا جه‌خت له ئه‌نجامانی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌نه‌وه له‌كاتی دیاریكراوی خۆیدا.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا وێڕای ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا به "په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێز و برایانه" وه‌سف كراوه، ئاماژه به‌وه كراوه، له كۆبوونه‌وه‌ی نێوانیاندا دووپات له‌وه كراوه‌ته‌وه، كه پێویسته هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی عێراق له كاتی دیاریكراوی خۆیدا ئه‌نجام بدرێت.
وه‌ك ئاماژه‌ی بۆ كراوه، هه‌ردوولا له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن كه ده‌بێت هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد و بێگه‌رد و دادپه‌روه‌رانه ئه‌نجام بدرێت و ده‌سته‌به‌ری بارودۆخێكی سه‌قامگیر بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاری له ده‌نگی هاووڵاتیان بكرێت، له یاریكردن به ده‌نگه‌كانیان، هاوكات رێز له ویستی گه‌ل بگیرێت.