به فه‌رمی پاریس له باره‌ی فرۆشتنی مباپێ بڕیاری كۆتایی دا
پاریس سانجێرمان بە فەرمی رایگه‌یاند كه ڕێگری له رۆیشتنی كلیان مباپێ بۆ ریال مه‌درید ناكه‌ن و ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه ئۆفەری یەکەمی ریال مەدریدیان بۆ فرۆشتنی ئه‌و یاریزانه ره‌تكردووه‌ته‌وه.
لیۆناردۆ بەڕێوەبەری پاریس سانجێرمانی فەرەنسی دانی بەوەداناوە کە مباپێ دەیەوێت بچێتە ریزەکانی ریال مەدرید بەڵام چەند جارێک بەڵێنی ئەوەی پێداون کە بەخۆڕایی ریزەکانی یانەکەیان بەجێنەهڵێت.
هەروەها بەڕێوەبەری وەرزشی پاریس سانجێرمان دەڵێت: زۆر روونە مباپێ ریال مەدریدی دەوێت و ئێمەش رێگری لێناکەین، بەڵام ئەمە دەبێت بەگوێرەی داواکاری و مەرجەکانی ئێمە بێت، لیۆناردۆ دەشڵیت ریال مەدرید ١٦٠ ملیۆن یۆرۆیان پێشکەشی ئێمە کردووە تا ئێمە رەتی بکەینەوە و ساڵێک چاوەڕێ بکەن و بەخۆڕایی مباپێ ببەنە ریزەکانیان.
لیۆناردۆ لە قسەکانیدا هێرشێکی توند دەکاتە سەر ریال مەدرید و دەڵێت قسەیان لەگەڵ مباپێ کردووە و ئەمەش زۆر نایاساییە، ده‌شڵێت: ریال مه‌درید له جیاتی بێن له‌گه‌ڵ ئێمه قسه بكه‌ین هه‌وڵی رازیكردنی خانه‌واده‌كه‌ی ئه‌و یاریزانه‌یان داوه، ئێمه‌ش به هیچ شێوه‌یه‌ك قبوڵ ناكه‌ین.
كلیان مباپێ ته‌مه‌ن 22 ساڵ، له یانه‌ی مۆناكۆ ده‌ركه‌وت، له هاوینی 2018 به گرێبه‌ستێكی 145 ملیۆن یۆرۆ روویكرده پاریس سانجێرمان، له‌گه‌ڵ یانه پاریسییه‌كه له كۆی 174 یاری 134 گۆڵ و 63 ئاسیستی كردووه.