وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه: سه‌رۆكی حكومه‌ت به‌ڵێنی داوه هه‌موو جووت سایده‌كان ته‌واو بكرێن
K24 – هه‌ولێر:
له‌چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی هه‌نگاوی نۆیه‌م، كه رۆژنامه‌نووس ره‌گه‌ز ره‌شید، له كوردستان 24، پێشكه‌شی ده‌كات، پرسی دووساید كردنی رێگا سه‌ره‌كییه‌كانی نێوان شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان و دروستكردنی هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر و چه‌ند پرسێكی دیكه، میوانداری دانا عه‌بدولكه‌ریم، وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كرا.
وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه، رایگه‌یاند، یه‌كێك له ئه‌ركه گرنگه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌مان، ته‌واوكردنی رێگای دووسایده‌كانی نێوان پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانه، كه هه‌ر له سه‌ره‌تای دروستبوونی كابینه‌ی نۆیه‌م، وه‌ك وه‌زاره‌ت، پلانی خۆمان پێشكه‌شی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كردووه، له گرنگترین و ستراتیژیترین پڕۆژه‌كان، ته‌واوكردنی رێگا دوو سایده‌كانی نێوانی شاره‌كانی كوردستانه، كه به‌داخه‌وه زۆربه‌ی گرێبه‌سته‌كانی ئه‌م پڕۆژانه، له ساڵانی پێشوودا كراوه، كه ده‌بوایه چه‌ندین ساڵ پێش ئێستا ته‌واو بكرابان، ئێمه خه‌ریكن هه‌موو ئه‌مانه ته‌واو ده‌كه‌ین، زۆربه‌شیان كاركردن تیایاندا به‌رده‌وامه.
وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه، راشیگه‌یاند، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یی بۆ ته‌واوكردنی ئه‌م پڕۆژه دوو سایدانه ده‌ربڕیووه، به‌نیازین تا ته‌واوبوونی ته‌مه‌نی كابینه‌ی نۆیه‌م، هه‌موو كاره‌كانی ته‌واو بن.
روونیكرده‌وه، هه‌روه‌ك چۆن مووچه گرنگه بۆ خه‌ڵك، ته‌واو كردنی ئه‌و رێگایانه شان به‌شانی مووچه گرنگه، بۆیه له‌گه‌ڵ كۆتایی ساڵی داهاتوو، رێگای دوو سایده‌كان ته‌واو ده‌كرێن، چونكه رۆژانه نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن كه‌س له هه‌رێمی كوردستان ئه‌و رێگایانه به‌كار ده‌هێنن، ئێمه وه‌ك حكومه‌ت، وه‌ك شاده‌مار سه‌یری ئه‌و رێگایانه ده‌كه‌ین.
جه‌ختیكرده‌وه، به‌ڵێنده‌ره‌كان هان ده‌ده‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به‌كاره‌كانیان بكه‌نه‌وه، پێویسته له‌م روانگه‌وه داهاتی هه‌رێمی كوردستان رێك بخرێته‌وه، كه به بڕیارێكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌ستكراوه به رێكخستنی داهات، به‌هیوام ئه‌و پڕۆسه‌یه سه‌ركه‌وتوو بێت، ئه‌گه‌ر وا بكه‌ین، ده‌توانین مووچه‌ش بۆ خه‌ڵك دابین بكه‌ین، پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كانیش ئه‌نجام بده‌ین، كاتی ئه‌وه هاتووه كه به دامه‌زراوه‌یی و به‌هێزه‌وه كار بكه‌ین.
روونیكرده‌وه، پڕۆژه‌ی دووسایدی (دوكان – چوارقوڕنه)، كه له ئێستادا قۆناغی دووه‌می جێبه‌جێ ده‌كرێت و درێژییه‌كه‌ی (25) كیلۆ مه‌تره، بڕی (53) ملیار دیناری بۆ ته‌رخانكراوه و رێژه‌ی (%45)ـی كاره‌كانی ته‌واو بووه، ته‌واوی ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م به‌ڵێنده‌ر چاره‌سه‌ر كراوه، كاتێك ئه‌و پڕۆژه‌یه ته‌واو ده‌كرێت و ده‌بێته دووسایدی (سلێمانی - راپه‌ڕین) و (سلێمانی - هه‌ولێر)، كه رێگای سه‌ره‌كی نێوانی سلێمانی هه‌ولێریشه، قۆناغی سێیه‌میش (10) كیلۆمه‌تره، له نێوان (دوكان – خه‌له‌كان)ـه‌وه ده‌ستپێده‌كات، سه‌رۆكی حكومه‌ت به‌ڵێنی داوه ئه‌م رێگایه‌ش ته‌واو بكرێت.
جه‌ختیشیكرده‌وه، پڕۆژه‌ی جووت سایدی (ده‌ربه‌ندیخان – كه‌لار)، به رێژه‌ی (%55) ته‌واو كراوه، ئه‌م دوو سایده گه‌رمیان به پارێزگای سلێمانی ده‌به‌ستێته‌وه، له كۆتایی ساڵی (2022)، ته‌واو ده‌كرێت.
ئامه‌ژه‌یپێكرد، بۆ جووت سایدی رێگای هامڵتۆن تا سنووری ئێران، پێویستمان به بڕی (900) ملیار دیناره، چونكه ژماره‌یه‌ك تونێڵی گه‌وره‌ی تێدایه و ناوچه‌یه‌كی سه‌ختی شاخاوییه، له‌به‌رنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌مه، كه له داهاتوودا جێبه‌جێی بكات.
سه‌باره‌ت به پرسی دانانی هێڵی ئاسنین و شه‌مه‌نده‌فه‌ر، وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه گوتی: ئه‌م پرسه په‌یوه‌سته به پڕۆژه ستراتیژییه‌كانی حكومه‌ت، ئاستی هات و چۆ له كوردستان ده‌باته قۆناغێكی دیكه‌وه، هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی نۆیه‌م، پلانمان بۆ دانا، به‌داخه‌وه به‌هۆی هاتنی په‌تای كۆرۆنا، ده‌بوایه ساڵێك له‌پێشتر بواین بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م پڕۆژه‌یه، ئێمه به‌رده‌وامین له‌سه‌ر قۆناغی كاره‌كانی، له‌داهاتوودا كاری ئه‌م پڕۆژه‌یه ده‌ده‌ین به‌و لایه‌نه‌ی كه شایسته‌یه جێبه‌جێی بكات.
ك.ب