به‌ فه‌رمی ریزبه‌ندی باشترین خول و باشترین یانه‌ی ئه‌ورووپا دیاریكرا

یوێفا نوێترین ریزبەندی خولەکانی ئەوروپای بڵاوکردەوە و خولی فەرەنسی پلەیەک دابەزی، یانه‌ی بایرن میونشنی ئه‌ڵمانیاش پێشه‌نگی گرتووه‌ته‌ ده‌ست.

فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئەوروپا نوێترین ریزبەندی خولە بەهێزەکانی کیشوەری ئەوروپای بڵاوکردەوە و پرێمەرلیگی ئینگڵاند لە پلەی یەکەم دێت، لالیگای ئیسپانیاش پلەی دووەمی ریزبەندی گرتووە و خولەکانی ئیتاڵیا و ئەڵمانیاش پلەکانی سێیەم و چوارەمیان گرتووە.

هەرچی خولی فەرەنسایە کە ساڵانێک بوو پێنجەمی ریزبەندیەکە بوو، بۆ پلەی شەشەم دابەزی و خولی نایابی پۆرتوگال بۆ پلەی پێنجەم سەرکەوت.

لەلایەکی دیکەوە یوێفا ریزبەندی باشترین یانەکانیشی بڵاوکردەوە و یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی لە پێشەنگ دێت.

فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئەوروپا نوێترین ریزبەندی پێنج ساڵی رابردووی باشترین یانەکانی کیشوەری ئەوروپای بڵاوکردەوە، یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا بە کۆکردنەوەی 27 هەزار خاڵ لە پلەی یەکەم دێت و یانەکانی مانچێستەر سیتی و لیڤەرپوولی ئینگلیزی پلەکانی دووەم و سێیەمی ریزبەندیان گرتووە.

لەلایەکی دیکەوە یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیاش پلەی چوارەمی ریزبەندیان گرتووە و چێڵسی پاڵەوانی وەرزی رابردووی چامپیۆنزلیگ لە پلەی پێنجەم دێت و یانەی ریال مەدریدیش پلەی شەشەمی ریزبەندی گرتووە.