ئێنریكی لیستی یاریزانانی ئیسپانیای بۆ پاڵاوتنهكانی مۆندیال بڵاو كردهوه
لویس ئێنریکێ راهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا لیستی ناوی یاریزانەکانی بۆ یارییەکانی پاڵاوتنی مۆندیالی 2022 بڵاوکردەوە و ئهمجارهشیان بانگهێشتی هیچ یاریزانێكی ریال مهدریدی نهكردووه.
هەژماری فەرمی فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئیسپانیا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، لیستی ناوی ئەو یاریزانانەی بڵاوکردەوە، کە لەلایەن لویس ئێنریکێ راهێنەری هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان بۆ یارییەکانی پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2022 بانگهێشتکراون، 3 یاریزانی بارسێلۆنا له نێو لیستهكهدا ناویان هاتووه كه پێكهاتوون له (سێرجیۆ بۆسكێتس، جۆردی ئالبا و ئیریك گارسیا).
بهڵام ئێنریكی ئەمجارەشیان هیچ یاریزانێکی لە یانەی ریال مەدرید بانگهێشت نهكردووه و لە دوای یۆرۆی 2020 ئەمە دووەمجار هیچ یاریزانێکی ریال مەدرید بانگهێشت ناکرێت.
لەلایەکی دیکەوە پێدری یاریزانە لاوەکەی یانەی بارسێلۆناش بەهۆی وەرگرتنی پشووەکانی، بانگهێشت نەکراوە، کە بریارە لارۆخا دووی مانگی داهاتوو رووبەڕووی ئۆکراینا ببێتەوە.