ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز فڕۆكه‌خانه‌ی كابولی هه‌ژاند
K24- هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ، ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز له ده‌روازه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی كابولی پایته‌ختی ئه‌فغانستان روویدا، كه تا ئێستاش له‌ده‌ست هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكایه و ئه‌و هێزانه‌ی له‌و فڕۆكه‌خانه‌یه‌ن، پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكی به‌ڕێوه‌ده‌بن.
هه‌رچه‌ن تا ئێستا هیچ لایه‌نێك لایه‌نی به‌رپرسیارێتی خۆی له‌و ته‌قینه‌وه‌یه رانه‌گه‌یاندووه، به‌ڵام به‌ر له كاتژمێرێك زه‌بیحوڵڵا موجاهید، گوته‌بێژی تاڵیبان رایگه‌یاند، داعش هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی توندی له فڕۆكه‌خانه‌ی كابول كردووه.
دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌ش سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ بڵاویانكرده‌وه، به‌لایه‌نی كه‌م 15 كه‌س بریندار بوونه و ده‌نگی ته‌قه‌كردنێكی زۆریش له ده‌روازه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌كه ده‌بیسترێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه‌ی به ژماره‌ی كوژراوه‌كان بكات.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا جۆن كێربی، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا "پێنتاگۆن" رایگه‌یاند، ته‌قینه‌وه‌كه له‌ڕێگه‌ی كه‌سێكی خۆكوژه‌وه ئه‌نجامدراوه، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به زیانه‌كانی بكات.
كێربی جه‌ختیشی كرده‌وه، پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی هاووڵاتییان له فڕۆكه‌خانه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت.
هه‌ر ئه‌مڕۆش ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ئوسترالیا و به‌ریتانیا، هاووڵاتیانی خۆیان ئاگادار كرده‌وه، كه به زووترین كات فڕۆكه‌خانه‌ی كابول جێبهێڵن، چونكه مه‌ترسی هێرشی تیرۆریستی و ته‌قینه‌وه‌ی لێده‌كرێت.
Official footage of Kabul Airport after Explosion.. 🛬🇦🇫
— Zakstudios7️⃣ (@Zakstudios3) August 26, 2021
Number of Casualties/Fatalities remain unclear....#Kabul #Afghanistan #Taliban #Kabulairport #Breaking #News pic.twitter.com/Gzy32g4yAi