هۆشداری له‌باره‌ی هێرشكردنه سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی كابول ده‌درێت
بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان رێگه‌ی به سوپا و كارمه‌ندانی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا داوه، كه له‌كاتی دیاریكراودا، ئه‌فغانستان چۆڵ بكه‌ن.

K24 – هەولێر:
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ئوسترالیا و به‌ریتانیا، هاووڵاتیانی خۆیان ئاگادار كرده‌وه، كه به زووترین كات فڕۆكه‌خانه‌ی كابول جێبهێڵن، چونكه مه‌ترسی هێرشی تیرۆریستی و ته‌قینه‌وه‌ی لێده‌كرێت.
هه‌ریه‌ك له‌م باڵیۆزخانه‌ی ئه‌م وڵاتانه له كابول، رایانگه‌یاند، به‌هه‌زاران كه‌س له ده‌وروبه‌ر و ناو فڕۆكه‌خانه‌ی كابول، به‌مه‌به‌ستی جێهێشتنی ئه‌فغانستان كۆبوونه‌ته‌وه، بۆیه ترسی هێرشێكی تیرۆریستی له نێو ئه‌و قه‌ره‌باڵغیه‌دا، بڵاو كراوه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌مباره‌وه رایگه‌یاند، زانیاری وردی له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی هێرشی تیرۆریستی بۆ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی كابول، گه‌یشتووه‌ته لامان، بۆیه هاووڵاتیانی ئه‌مه‌ریكی ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه كه له ده‌رگاكانی رۆژهه‌ڵات و باكووری فڕۆكه‌خانه‌ی كابول، دوور بكه‌ونه‌وه، چونكه مه‌ترسی ئه‌منی له‌سه‌ره، تا ئه‌و كاته‌ی نوێنه‌رێكی واشنتن له كابول په‌یوه‌ندیان پێوه ده‌كات، تاوه‌كو كاتی گواستنه‌وه‌یان بۆ دیاری بكات.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئوسترالیا، هۆشداریدا كه كارمه‌نده‌كانیان، له ماوه‌ی داهاتوو، له نزیك ده‌رگاكانی فڕۆكه‌خانه‌ی كابول دوور بكه‌ونه‌وه یاخود چۆڵی بكه‌ن، چونكه مه‌ترسییه‌كی گه‌وره له ئارادایه.
له‌نده‌ن له‌مباره‌یه‌وه، رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر هاووڵاتیانی له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ن، ئه‌وێ جێبهێڵن، چاوه‌ڕێی رێنمایی تازه بن، هه‌موو هه‌وڵێكیش بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت، ئه‌فغانستان جێبهێڵن.
ئه‌نتۆنی بلنكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌یپێكرد، بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان رێگه‌ی به سوپا و كارمه‌ندانی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا داوه، كه له كاتی دیاریكراودا، ئه‌فغانستان چۆڵ بكه‌ن.
ئه‌ڵمانیاش جه‌ختیكرده‌وه، ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی كه به‌فه‌رمی له ئه‌فغانستانن به زووترین كات به‌هه‌ر رێگه‌یه‌ك بێت ئه‌فغانستان جێبهێڵن.
ماركوس پۆتزل، گه‌وره دیپلۆماتكاری ئه‌ڵمانی له كابول، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر، بڵاویكرده‌وه، له‌گه‌ڵ شێر موحه‌مه‌د عه‌باس، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان قسه‌مان كردووه، كه ئه‌وانه‌ی هه‌ڵگری به‌ڵگه‌نامه‌ی فه‌رمین، له‌هه‌ر كاتێك بێت، رێگه‌ی پێده‌ده‌ین كه ئه‌فغانستان جێبهێڵێت.
سه‌رچاوه: شه‌رق ئه‌وسه‌ت
ك.ب