زۆرینه‌ی خه‌ڵكی كه‌نداو به پێنج نه‌خۆشی ده‌مرن
K24 – هه‌ولێر
به‌شدارانی كۆنگره‌یه‌كی ته‌ندروستی له "دوبه‌ی " تازه بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی له وڵاتانی كه‌نداو ده‌مرن به‌هۆی پێنج نه‌خۆشییه‌وه‌یه.
له‌وباره‌وه به‌شداربووانی كۆنگره‌ی " بونیادنانی ژێرخانی كه‌رتی چاودێری ته‌ندروستی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست " كه له 30/5/2016 وه ده‌ستیان به چالاكییه‌كانیان كردووه، ئاشكرایانكردووه نه‌خۆشییه‌كانی "دڵ "شه‌كره " كۆئه‌ندامی هه‌ناسه " شێرپه‌نجه و گورچیله ،ئه‌و پێنج نه‌خۆشیه‌ن كه 60% ئه‌وانه‌ی ده‌مرن به‌هۆی ئه‌و نه‌خۆشیانه‌وه‌یه.
دۆخه‌كه گه‌یشتووه‌ته ئاستێك نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان داوا ده‌كات بۆ به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشیانه و كه‌مكردنه‌وه‌ی قوربانییه‌كانی پلانی پێویست دابڕێژرێت.
شاره‌زایانی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی كه به‌شداری كۆنگره‌كه‌ن " فراوانكردنی دامه‌زراوه‌ی پزیشكی كه‌م خه‌رجی كه ئامێر و كه‌ره‌سته‌ی پێویستی پزیشكی تێدابێ، به ڕێگایه‌ك ده‌زانن بۆ هاوكاری ئه‌و دۆخه.