بۆریس جۆنسن: ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی له ته‌قینه‌وه‌كانی كابول كوژراون
K24- هه‌ولێر:
بۆریس جۆنسن، سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند: ژمارەیەك سەربازی ئەمه‌ریکی بەهۆی تەقینەوەکانی فرۆکەخانەی کابوڵ كوژراون و ژمارەیەکی دیکەش لە هاوڵاتیانی ئەفغانستان بوونەتە قوربانی.
سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا گوتی: هێرشەکان تیرۆریستی و بەربەری بوون و جه‌ختیشی كرده‌وه، کۆبوونەوەیەکی نائاسایی کابینەی حکومەتەکەی تایبەت بە دۆخی ئەفغانستان بەرێوەدەبات.
سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا له درێژه‌ی گوته‌كانیدا گوتی: "پشتراستی دەکەمەوە، کە ئەمە هێرشێی تیرۆریستی و بەربەری بووە و زنجیرەیەك هێرش بوون لەناو ئاپۆرای خەڵك لە فرۆکەخانەی کابوڵ روویانداوە".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "زۆر بەداخەوە بە هۆیانەوە ژمارەیەك لە سەربازی ئەمه‌ریکی کوژراون و ژمارەیەکی دیکەش لە ئەفغانیەکان بوونەتە قوربانی. سەرەخۆشی لە ئەمه‌ریکا و خەڵکی ئەفغانستانیش دەکەین".
هاوكات رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئه‌مه‌ریكی بڵاویكرده‌وه، له ته‌قینه‌وه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی كابول 10 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی كوژراون.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دوو ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێزی یه‌ك له‌دوای یه‌ك فڕۆكه‌خانه‌ی كابولی پایته‌ختی ئه‌فغانستانی هه‌ژاند و له ئه‌نجامدا به‌گوێره‌ی میدیا ئه‌فغانی و رووسییه‌كان، زیاتر له 40 كه‌س كوژراون و سه‌رووی 100 كه‌سیش برینداربوون، پێشبینیش ده‌كرێت له داهاتوودا ئه‌و ژمارانه روو له زیادبوون بكه‌ن.
دوای ته‌قینه‌وه‌كانیش ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فره‌نسا گوتی: چه‌ند كاتژمێری داهاتوو زۆر مه‌ترسیدارن و شتی زۆر گه‌وره له كابوولی پایته‌ختی ئه‌فغانستان روو ده‌ده‌ن و دۆخی ئه‌و شاره له‌ده‌ست ده‌درچووه.
ئه‌م گوتانه‌ی ماكرۆن له‌میانه‌ی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ میشال مارتن، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیرله‌ندا له دبلن هاتوون و ئاشكرایكرد، باڵیۆزی وڵاته‌كه‌یان له كابول ده‌كیشته‌وه و كاروباره‌كانی له پاریس رایی ده‌كات.
هه‌روه‌ها جه‌ختی كرده‌وه، ئێستا دۆخه‌كه له‌وپه‌ڕی مه‌ترسیداریدایه و هۆشداریشی دایه هه‌موو لایه‌ك، كه پێویسته زۆر وریا و ئاگادار بن.
سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا ئاماژه‌ی به پرسی په‌نابه‌رانی ئه‌فغانیش كرد و گوتی: ئه‌و پرسه پرسێكی ئاڵۆزه و له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانیان كار بۆ چاره‌سه‌رێكی گونجاو و یه‌كگرتووه ده‌كه‌ن و گوتی: "بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیا له هه‌ماهه‌نگی به‌رده‌وام داین".
H.B