یه‌كێتی ئه‌وروپا: له‌گه‌ڵ ئێران دانووستان ده‌كه‌ین
K24 – هه‌ولێر:
یه‌كێتی ئه‌وروپا ئاماده‌یی ده‌ربڕی بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانووستان له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران.
كۆمیسیاری ئه‌وروپایی بۆ كاروباری ده‌ره‌وه، "پیته‌ر ستانۆ" ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه گوتی: "ئێمه ئاماده‌كاری ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی كار له‌گه‌ڵ كابینه‌ی نوێی كۆماری ئیسلامی بكه‌ین به هیوای زیندووكردنه‌وه‌ی رێككه‌وتنی ناووكی له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته".
گوتیشی: "چاومان بڕیوه‌ته ئه‌وه‌ی له میانی دانووستاندا له‌گه‌ڵ ئێران دووباره گیان به به‌ر رێككه‌وتنی ناووكییدا بكه‌ینه‌وه و ئه‌و رێككه‌وتنه ببوژێته‌وه".
پێشتر كۆماری ئیسلامی ئێران داوایكردبوو، تا دوای به‌خشینی متمانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی شورای كۆماری ئیسلامی به كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت له ئێران دانووستانه‌كانی ڤیه‌ننا رابگیرێن.
دانووستانه‌كانی ڤیه‌ننا له نێوان وڵاتانی زلهێز و یه‌كێتی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران به‌ڕێوه‌ده‌چن، به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به چاره‌سه‌ر بۆ ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م رێككه‌وتنی ناووكی.
رێككه‌وتنی ناووكی له ناوه‌ڕاستی ته‌مموزی (2015) له نێوان كۆماری ئیسلامی ئێران له لایه‌ك و هه‌ریه‌ك له وڵاتانی ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی (رووسیا، چین، فه‌ره‌نسا، ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا) له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیا واژوو كرا.
له (2018) "دۆناڵد تره‌مپ"ی سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا یه‌كلایه‌نه له رێككه‌وتنه‌كه كشایه‌وه و له به‌رامبه‌ریشدا تاران به‌شێك له‌و پابه‌ندییه خۆبه‌خشانه‌ی كه‌مكرده‌وه، كه په‌یوه‌ستیان بوو له پێناو سه‌ركه‌وتنی رێككه‌وتنه‌كه.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز