داعشه‌كانی خوراسان كێن؟
K24- هه‌ولێر:
رۆژی (26ی ئاب/ ئۆگێست)ـی ئه‌مساڵ، دوو ته‌قینه‌وه‌ی خوێناوی له ده‌وروبه‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی كابول روویدا، به‌ر له‌چه‌ند كاتژمێرێكیش له روودانی، ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی هاوپه‌یمان، هۆشداریان له‌باره‌وه‌ی دابوو، بووه هۆی كوژرانی (13) سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكایی و (26) چه‌كداری تاڵیبان و (56) هاووڵاتی ئه‌فغانی، هه‌روه‌ها برینداربوونی (150) كه‌سی دیكه‌ش.
ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، به‌رپرسیارێتی ته‌قینه‌وه‌كه‌یان خسته ئه‌ستۆی رێكخراوی داعش له ویلایه‌تی خوراسان.
هه‌ژماری تویته‌ری ئه‌لیكترۆنی (ئه‌عماق)ـیش كه سه‌ر به رێكخراوی داعشه، به‌رپرسیارێتی خۆیان بۆ ئه‌م هێرشه‌ی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی كابول، راگه‌یاند، ئاماژه‌شی بۆ ئه‌وه كردووه، سوپای ئه‌مه‌ریكا زیانی گیانی زۆری به‌ركه‌وتووه، ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌ش له رێگه‌ی هێرشێكی خۆكوژی ئه‌نجامدراوه.
دوای ئه‌وه‌ی حه‌كیموڵلا مه‌حسوودی، سه‌ركرده‌ی تاڵیبان، له رێگه‌ی هێرشێكی فڕۆكه‌یی ئه‌مه‌ریكی كوژرا، به‌م هۆیه‌وه چه‌كدارانی تاڵیبان له چوارچێوه‌ی كۆمه‌ڵێك جیابوونه‌وه و لێكترازان، له (2013)، له ناوچه‌ی وه‌زیرستانی پاكستان، به‌عه‌تیان به داعشدا.
بۆ جێگره‌وه‌ی مه‌حسوود، سێ كاندید هه‌بوون، ئه‌مانیش (مه‌وله‌وی فه‌زڵوڵڵا، سه‌ید خان سه‌جنا و حافز سه‌عید خان ئۆركزای)، دواجار مه‌وله‌وی فه‌زڵوڵڵا كرایه ئه‌میری بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان، له پاكستان.
حافز سه‌عید خان، دووباره له‌و ره‌وته جیابووه‌وه، له ریزی ژماره‌یه‌ك پێكهاته و گروپی دیكه، كه پێشتر هه‌مدیس له ریزی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبانه‌وه جیاببوونه‌وه، كرایه ئه‌میری داعش له خوراسان، كه پێكه‌وه له‌نێوان سنووری ئه‌فغانستان و پاكستان، كۆبوونه‌وه، ئه‌و بڕیاره‌یان ده‌ركرد.
حافز سه‌عید خان، به‌یعه‌تی دایه (ئه‌بو به‌كر به‌غدادی)، سه‌رۆكی پێشووی رێكخراوی داعش له عێراق و شام، ته‌واوی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه، به‌هه‌موو سه‌ركرده‌كانییه‌وه، به‌یعه‌تییان دایه به‌غدادی.
پاش ماوه‌یه‌كی كه‌م، رێكخراوی داعش له ویلایه‌تی خوراسان، له رێگه‌ی گوته‌بێژه‌كه‌ی ئه‌بو محه‌مه‌د عه‌دنانی، راگه‌ینرا، داعش سنوره‌كه‌ی فراوانتر بوو.
داعش له خوراسان، بریتییه له ئه‌فغانستان و پاكستان و ئێران و ئۆزبه‌كستان و قیرغستان و تاجیكستان و توركمانستان.
حافز سه‌عید خان‌یش وه‌ك ئه‌میری ویلایه‌تی خوراسان و ئه‌با ته‌ڵحه‌ی ره‌ئووفی وه‌ك جێگری، ده‌ستنیشانكران.
خان داوایكرد، ته‌واوی ناوچه‌ی خوراسان، به‌یعه‌ت به به‌غدادی بده‌ن، له ساڵی (2015) له رێگه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وان بۆردومانكرا، هه‌واڵی كوژرانی بڵاو كرایه‌وه، به‌ڵام دواجار رزگاری بوو.
سه‌رچاوه: ئه‌لجه‌زیره
ك.ب