فوئاد حوسێن: به‌غدا توانی وڵاته ناكۆكه‌كان له‌سه‌ر یه‌ك مێز كۆبكاته‌وه
K24- هه‌ولێر:
فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی وڵاتانی دراوسێی عێراق له لوتكه‌ی به‌غدا به كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرنگ وه‌سف كرد و گوتی: ئه‌گه‌ر بگه‌رێینه‌وه بۆ رابردوو، تێبینی ئه‌وه ده‌كه‌ین كه ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ بوو به‌غدا له‌ڕووی په‌یوه‌ندی دیپلۆماسییه‌وه ببووه شوێنێكی دابڕاو، هه‌رچه‌ند راسته كه هه‌ندێك كۆبوونه‌وه و په‌یوه‌ندی هه‌بووه، به‌ڵام ته‌نها له چوارچێوه‌ی هاریكاریكردنی گه‌لی عێراقدا بوون.
ئه‌م گوتانه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌میانه‌ی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی لوتكه‌ی به‌غدا هاتوون و گوتی: هه‌موو ئه‌و كۆبوونه‌وانه‌ی دوای ساڵی 2003 له‌باره‌ی عێراق به‌ستراون، له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بوون، به‌ر له ساڵی 2003ـش هیچ لوتكه‌یه‌كی له‌مشێوه‌یه له عێراق ئه‌نجام نه‌دراوه، بۆیه ده‌توانم ئه‌م لوتكه‌یه به رووداوێكی مێژوویی وه‌سف بكه‌م، چونكه له‌دوای ساڵانی هه‌شتاكان تا ئێستا، بۆ یه‌كه‌م جار به‌غدا توانی له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا هه‌موو وڵاتانی دراوسێ و هێزه جیاوازه‌كان كۆبكاته‌وه، كه له رابردوودا كۆمه‌ڵێك كێشه له‌نێوانیاندا هه‌بوون، كه ره‌نگه هه‌ندێك له‌و وڵاتانه هه‌رگیز له‌گه‌ڵ یه‌كتر كۆنه‌بووبنه‌وه، به‌ڵام به‌غدا توانی له‌ڕێگه‌ی ئه‌و لوتكه‌یه‌وه ئه‌و وڵاتانه كۆبكاته‌وه، كه ناكۆكیان له‌نێواندا هه‌بووه.
فوئاد حوسێن ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، به‌غدا له‌ڕێگه‌ی ئه‌و لوتكه‌یه‌وه توانی گفتوگۆ له‌نێوان ئه‌و وڵاتانه بخولقێنێت، بۆ ئه‌وه‌ی كیشه‌كانیان له‌ڕێگه‌ی دیالۆگه‌وه چاره‌سه‌ر بكه‌ن، له داهاتووشدا ئه‌و كۆبوونه‌وانه كاریگه‌ری ئه‌رێنییان له‌سه‌ر بارودۆخی عێراق به‌تایبه‌ت و دۆخی هه‌رێمایه‌تی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌بێت و ئه‌و ناكۆكیانه‌ی له رابردوودا له ناوچه‌كه هه‌بوون، له داهاتوودا گۆڕانیان به‌سه‌ردا دێت و هه‌نگاو به‌ره‌و قۆناغێكی تازه ده‌نێن، كه دۆخی ناوخۆیی ئێستای عێراق په‌یوه‌سته به دۆخی ناوچه‌كه به گشتی، چونكه سه‌قامگیری عێراق، واتا سه‌قامگیری سه‌رانسه‌ری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ناوچه‌كه به‌گشتی، ئه‌مه‌ش راسته‌وخۆ كاریگه‌ری له‌سه‌ر دۆخی نێوده‌وڵه‌تیش ده‌بێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق دووپاتیكرده‌وه، پێشتر بینیمان كاتێك داعش خاكی عێراقی داگیركرد، چۆن له‌ڕووی ئه‌منییه‌وه كاریگه‌ری له‌سه‌ر دۆخی عێراق و ناوچه‌كه و سه‌رانسه‌ری جیهان كرد، بۆیه كه باس له سه‌قامگیری عێراق ده‌كرێت، باسكردنه له سه‌قامگیری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و دواجاریش سه‌قامگیری هه‌موو جیهان، پێچه‌وانه‌كه‌شی هه‌ر راسته و كاتێك سه‌قامگیری له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌رقه‌رار بێت، كاریگه‌ری ئه‌رێنی له‌سه‌ر دۆخی عێراقیش دروست ده‌كات.
سه‌باره‌ت به ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش، فوئاد حوسێن ئاشكرایكرد، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا گفتوگۆ له‌باره‌ی ژماره‌یه‌ك پرس و بابه‌تی سیاسی و ئه‌منی زۆر گرنگ كرا، جه‌خت له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه ئابووری و بازرگانییه‌كانی نێوان وڵاتانی به‌شداربوو له لوتكه‌كه‌دا كرایه‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی: هه‌ندێك له وڵاتانی به‌شدار له كۆبوونه‌وه‌كه، له په‌راویزی لوتكه‌كه‌دا گفتوگۆی دوولایه‌نه له‌نێوانیان هه‌بوو، ئه‌مه‌ش خاڵێكی گرنگی ئه‌و لوتكه‌یه، كه لایه‌نه ناكۆكه‌كانی لێك نزیك كردووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها ئاشكرایكرد، رێككه‌وتن له‌سه‌ر به‌یانێكی هاوبه‌ش له‌نێوان وڵاتانی به‌شداردا كرا و به‌منزیكانه ئه‌و به‌یانه به زمانه‌كانی عه‌ره‌بی و ئینگلیزی بڵاوده‌كرێته‌وه، هه‌روه‌ها به‌یاننامه‌یه‌كی دیكه‌ی هاوبه‌ش له‌باره‌ی كۆمه‌ڵێك ورده‌كاری په‌یوه‌ندیدار به بابه‌تی پاڵپشتیكردنی عێراق له‌ڕووی ئه‌منی، ئابووری و سیاسی و چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ بارودۆخی ئێستا و بونیاتنانی ژێرخانی ئابووری عێراق و هێنانی وه‌به‌رهێنانی بیانی ئاماده كرا.
جه‌ختیشیكرده‌وه، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، فه‌ره‌نسا رۆڵێكی گرنگ ده‌بینێت و سوپاسێكی زۆری ئیمانویڵ ماكرۆن سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته ده‌كه‌م، كه خۆی له لووتكه‌كه‌دا ئاماده‌بوو، كه له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، رۆڵێكی كاریگه‌ریان هه‌بوو له خولقاندنی كه‌شوهه‌وایه‌كی گونجاو و باش بۆ به‌ڕێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه‌كه، كه به‌هۆیه‌وه ده‌رئه‌نجامی باشی لێكه‌وته‌وه و بڕیاردرا، له‌داهاتوودا ئه‌م جۆره كۆبوونه‌وانه به‌رده‌وام بن و له ئاینده‌دا چوارچێوه‌ی ئه‌و كۆبوونه‌وانه فراوانتر بكرێن و وڵاتانی دیكه‌ش له‌خۆ بگرن.
H.B