وه‌زیری به‌رگری عێراق: له هه‌ندێ ناوچه‌ی عێراق ناتوانین شه‌ڕی داعش بكه‌ین
K24 – هه‌ولێر:
جومعه عناد، وه‌زیری به‌رگری عێراق ئاماژه‌یپێكرد، داعش مه‌ترسی نیه بۆ سه‌ر عێراق، به‌ڵكو سه‌رچاوه‌ی نیگه‌رانییه.
له‌چوارچێوه‌ی به‌شداریان له پیشانگای (ئارمیا2021)ـی سه‌ربازی، كه له مۆسكۆ به‌ڕێوه چوو، جومعه عناد، وه‌زیری به‌رگری عێراق، رایگه‌یاند، عێراق ترسی له داعش نیه و مه‌ترسیش دروست ناكات، چونكه به‌ربه‌ستێكی دروستكردووه له‌گه‌ڵ داعش، ناتوانن تێیپه‌ڕێنن.
راشیگه‌یاند، شانه‌كانی داعش ده‌ستیانكردووه به جوڵه و ئه‌نجامدانی كرده‌ی تیرۆریستی، به‌ڵام شتێكی وایان نیشان نه‌داوه، كه شایه‌نی باسكردن بێت.
ئاماژه‌یپێكرد، له‌هه‌ندێ شوێنی عێراق، سوپا ناتوانێت ئه‌و ناوچانه بپارێزێت، چونكه داعش فێری ته‌كنیكی نوێی شه‌ڕ بووه، وه‌ك هێرشی (گورگه ته‌نهاكان) ره‌فتار ده‌كه‌ن.
وه‌زیری به‌رگری عێراق روونیكرده‌وه، عێراق هه‌ڵمه‌تێكی فراوانی له ده‌وروبه‌ری پارێزگای سه‌لاحه‌دین ئه‌نجامداوه، كه به‌پێی زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كان، داعش له‌و ناوچانه و زنجیره چیای حه‌مرین، ده‌ركه‌وتوون و كرده‌ی پچڕپچڕ، ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
جه‌ختیكرده‌وه، زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كان له‌لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبی و وه‌زاره‌تی ناوخۆوه پێمان گه‌یشتوون، به‌هاوكاری هێزی ئاسمانی سوپای عێراق، كه رۆڵێكی كاریگه‌ری له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا بینی، توانیمان ته‌واوی سه‌ربازگه و پێگه‌كانی داعش له‌و ناوچانه له‌ناوبه‌رین.
وه‌زیری به‌رگری عێراق روونیشیكرده‌وه، دۆخی عێراق له‌گه‌ڵ ئه‌فغانستان جیاوازه، دوای ئه‌وه‌ی یه‌كێتیه‌تی سۆڤیه‌ت ئه‌فغانستانی داگیر كرد، بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان له ساڵانی هه‌شتاكانه‌وه له دژی ئه‌وان دروستبوو، واته بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان بزووتنه‌وه‌یه‌كه، له‌ناو هه‌ناوی ئه‌و وڵاته ده‌ركه‌وتوون، له‌ده‌ره‌وه نه‌هاتوون، یه‌كه‌مین ئه‌زموونی ده‌سه‌ڵاتیشیان له ساڵی (1996) بوو، تا (2001) له حوكمڕانی ئه‌فغانستان، به‌رده‌وام بوون، دوای رووداوه‌كانی (11)ـی سێپتێمبه‌ر، ئه‌مه‌ریكا تاڵیبانی له ئه‌فغانستان ده‌ركرد، به‌هۆی هاوكاری كاركردنی رێكخراوی ئه‌لقاعیده‌ی تیرۆریستی، وێڕای ئه‌وه‌ش، بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان، بزووتنه‌وه‌یه‌كی خێڵه‌كییه، ماوه‌ی (20) ساڵه شه‌ڕی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات، دوای ئه‌وه‌ی واشنتن له ئه‌فغانستان كشایه‌وه، بینیمان چۆن به خێرایی كۆنتڕۆڵی كابولیان كرده‌وه.
گوتیشی: رێكخراوی داعش، له‌سه‌ر ئاستی جیهان رێكخراوێكی رێگه‌پێنه‌دراوی تیرۆریستییه، به‌شێكی زۆری پێكهاته‌ی داعش له‌ده‌ره‌وه‌ی عێراقن، له‌ماوه‌ی (3) ساڵی رابردوو، ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی، توانیان سه‌رچاوه‌كانی داعش وشك بكه‌ن.
جه‌ختیشیكرده‌وه، عێراق له بواری چه‌كه‌وه، توانای سنوورداره، چونكه پێویستمان به چه‌كی پێشكه‌وتووی زیاتره، دوژمنه‌كانمان له ژێر زه‌وین، له رێگه‌ی هێرشی خۆكوژی و كاروانی ئۆتۆمبێلی پچڕپچڕ، هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر سوپای عێراق، به‌تایبه‌ت له دیاله، رۆژئاوای كه‌ركووك، رۆژهه‌ڵاتی پارێزگای سه‌لاحه‌دین و سامه‌را.
سه‌رچاوه: روسیاالیوم
ك.ب