بایرن میونشن ئۆفه‌رێكی ریال مه‌درید بۆ گواستنه‌وه‌ی دێڤید ئالابا ره‌تده‌كاته‌وه
یانه‌ی بایرن میونشنی ئه‌ڵمانی ئۆفه‌رێكی یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی كه ده‌گاته 50 ملیۆن یۆرۆ بۆ گه‌یشتن به تواناكانی دێڤید ئالابا ره‌تده‌كاته‌وه.
رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانی ده‌ڵێت خۆزێ ئه‌نخێل سانچێزی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی یانه‌ی مێره‌نگی چه‌ند جارێك گه‌شتی شاری میونشنی كردووه بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی ئالابا كۆ ببێته‌وه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه یانه‌ی باڤاری ره‌تیكردۆته‌وه به كه‌متر له 80 ملیۆن یۆرۆ ده‌ستبه‌رداری ناوه‌راستكاره‌كه‌ی ببێت، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی له مانگی مارسی رابردوو بایرن گرێبه‌ستی ئه‌و یاریزانه‌ی تا ساڵی 2021 نوێكرده‌وه.