ئهنجومهنی وهزیران ژمارهیهك بڕیاری بۆ ههرزانكردنی نرخی نان دهركرد
K24 – ههولێر:
حکومەتی هەرێمی کوردستان ژمارهیهك بڕیاری لهبارهی کۆنتڕۆڵکردنی نرخی نان دەركرد و ههردوو وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان و بازرگانی راسپێردران کە نرخی گازی شل بۆ نانەواخانە و سەموونخانەکان دابهزێنن، نرخی کارەباش 20% کەم بکاتەوە.
فهرمانگهی میدیا و زانیاری حكومهتی ههرێمی كوردستان، رایگهیاند، لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و لەچوارچێوەی بەدواداچوون بۆ پرسی گرانبوونی نرخی نان و کۆنتڕۆڵکردنی نرخەکان و نەھیشتنی قۆڕخکاری لەو بوارەدا، ڕۆژی یەکشەممە (29/8/2021)، لە دیوانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوەیەک ئەنجام درا، کە تیایدا هەریەک لە (ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری، بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، کەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی، کەمال محەمەد ساڵح وەزیری کارەبا، د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، د.محەمەد شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەھێنان، د.عەبدولحەکیم خەسرەو سەرۆکی فەرمانگەی ھەماھەنگی و بە داواداچوون، د.جوتیار عادل سەرۆکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری و بریکاری وەزارە تی سامانە سروشتییە کان و ھەر چوار پارێزگار و ئیدارە سەربەخۆکان) بەشداربوون، چەند بڕیاڕێک درا.
راشیگهیاند، لە کۆبوونەوەکەدا ھەردوو وەزارەتی سامانەسروشتییەکان و بازرگانی ڕاسپێردران، کە نرخی گازی شلی دابین کراو بۆ نانەواخانە و سەمونخانەکان بهێننە خوارەوە، بەھەماھەنگی لە گەڵ کۆمپانیای وەبەرهێنانی غاز و بەڵێندەر و کارگەکان، وەزارەتی کارەباش نرخی ئێستای کارەبا 20% بۆ نانەواخانە و سەمونخانەکان کەم بکاتەوە.
روونیكردهوه، هەر لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا کە وەزارەتی بازرگانی بە ھەماھەنگی لەگەڵ پارێزگاکان، چاودێری چڕی ئاشەکانی ھەرێمی کوردستان بکات، بۆ ئەوەی کوالێتی ئەو ئاردەی دەدرێت بەھاووڵاتیان دەستکاری نەکرێت و هەمان وەزارەت هەڵدەستێت بە هەماهەنگی کردن لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی حکومەتی فیدراڵ، بۆ زامنکردنی دابینکردن و گەیاندنی بەشە خۆراکی هاووڵاتیان بە تایبەتی ئارد و سەرجەم بازگەکانیش ئاگادار دەکرێنەوە کە رێگە نەدەن بەشە خۆراکی ئاردی مانگانە بازرگانی پێوە بکرێت و بگوازرێتەوە بۆ دەرەوەی هەرێمی کوردستان.
جهختیكردهوه، وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕاسپێردرا بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی و ئەنجومەنی وەزیران، بۆ پێشکەش کردنی پێشنیارێکی گونجاو لە بری ئەو بڕە کرێیەی کە کۆمپانیاکانی پشکنین لەسەر سنورەکان وەریدەگرن بۆ بابەتی هاوردەکردنی ئارد، بەمەبەستی بارسووک کردنی ئەو بازرگانانەی کە ئارد هاوردەی هەرێمی کوردستان دەکەن و کەمکردنەوەی نرخی ئارد لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان.
ئاماژهیپێكرد، سەبارەت بە کارگەکانی دروستکردنی ئارد لە هەرێمی کوردستان، بڕیاردرا بە پێشکەش کردنی ئاسانکاری بۆیان، بە مەرجێک دەبێت ئەم کارگانە بەرهەمەکانیان بە زوترین کات بخەنە ناو بازاڕی هەرێمی کوردستان بە نرخێکی گونجاو.
روونیشیكردهوه، پارێزگاکانیش دەبێت لە ڕێگەی لیژنەی قایمقامیەتەکانەوە چاودێری و بە دواداچوونی توند بۆ نەهێشتنی گران بوونی نرخی نان و کەم نەکردنەوەی کێشی نان و سزای سەرپێچیکاران دەکەن.
ك.ب