يو ئێن بۆ ليبياييه‌كان: له‌ناوبردنى داعش بكه‌نه‌ ئه‌ركى سه‌ره‌كيتان

نەتەوەیەکگرتوەکان داوا لە ھێزە ناوخۆییەکانی لیبیا دەکات لە دژی داعش یەکبگرن.
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/759a7002-371d-4638-b0b4-2335d8fb1e49/Libya%20UN%20Daesh.ism/manifest

K24 – هه‌ولێر:

نەتەوەیەکگرتوەکان داوا لە ھێزە ناوخۆییەکانی لیبیا دەکات لە دژی داعش یەکبگرن.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ھاوبەشدا نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتوەکان و وەزیری دەرەوەی فەرەنسا بەڵێنی ھەموو ھاوکارییەکان حکومەتی لیبیايان دا ئەگەر بێت و یەکگرتوو بن و لەناوبردنی داعش ببێتە ئامانجی سەرەکیان.

نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتوەکان لە لیبیا رایگەیاند، لیبیا ناتوانێت داعش لەناوبەرێت ئەگەر ھەموو ھێزەکانی ئەو وڵاتە لە دژی داعش یەک نەگرن.

رێککەوتنەکەی مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی 2015 کە لە نێوان ئەو ھێزانەی لە تریپۆلی پایتەخت و ھێزەکانی رۆژھەڵاتی لیبیادا واژوو کرا داوای یەکڕیزی و یەک ھەڵوێستی ھێزە لیبیەکان دەکات. ھەر ئەو ھێزانەش بوون 5 ساڵ لەمەوبەر موعەمەر قەزافیان لەسەر دەسەڵات لادا. بەڵام ئێستا لەدژی یەک وەستاونەتەوە:

مارتن کۆبڵەر نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتوەکان لە لیبیا گوتى: "پێویستە شەڕی دژ بە داعش یەکەم شەڕ|ی خەڵکی لیبیا بێت، دەبێ ھەموو لیبیەکان پێکەوە شەڕی داعش بکەن. پێموایە ھیچ کەس بە تەنھا سەرکەوتوو نابێت، بۆیە زۆر گرنگە بۆ ھەموان و پەیامی من بۆ ھەموو لایەنە ئەمنیەکان له‌ رۆژھەڵاتەوە بۆ رۆژئاوا ئەوەیە ھێزەکانیان یەکبخەن."

کۆمپانیای تێکنیپی فەرەنسی بە ھاوکاری کۆمپانیای نەوتی نیشتیمانی لیبیا و کۆمپیانیای ئی ئێن ئای ئیتالی بە بڕی 500 ملیۆن دۆلار گرێبەستێکیان واژوو کرد.

ژان مارک ئایرۆڵت وەزیری دەرەوەی فەرنسا ئاشکرایکرد ئامانج لە واژو کردنی گرێبەستەکە بوژاندنەوەی ژێرخانی ئابوری لیبیایە، گوتیشی: ئەگەر خەڵکی لیبیا لە دژی داعش یەکگرن لەناوچوونی داعش تەنھا چەند ھەفتەیەکی دەوێت:

ژان مارک ئایرۆڵت وەزیری دەرەوەی فەرەنسا گوتى: "دوژمنی ژمارە یەکی خەڵکی لیبیا و ھەموو جیھان، تیرۆریستانی داعشن. پێویستە ھەموو ھێزەکانی لیبیا خۆیان رێکبخەنەوە و بەشداربن لە شەڕی دژ بە داعش. ئەوەی کە دەمێنێـتەوە تەنھا چەند رۆژ یان چەند ھەفتەیەکە بۆ لەنابردنیان."

مارتن کۆبڵەر نێردەی نەتەوەیەکگرتوەکان لە لیبیا لەگەڵ ژان مارک ئایرۆڵت وەزیری دەرەوەی فەرەنسا پشتگیری خۆیان بۆ حکومەتی پیشنیاز کراوی لیبیا بە سەرۆکایەتی فەیاز سیراج دەربری و داوای یەکڕیزی و یەکھەڵوێستی خەڵکی لیبیان کرد  بۆ لەناوبردنی داعش.