دواهه‌مین سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی بناسه كه ئه‌فغانستانی جێهێشت
K24- مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
ئه‌مه‌ریكا دواهه‌مین سه‌رباز و فه‌رمانبه‌ر و دیپلۆماتكاری له رێگه‌ی گه‌شتی ئاسمانییه‌وه له فڕۆكه‌خانه‌ی كابول-ی پایته‌ختی ئه‌فغانستانه‌وه گواسته‌وه به‌ر له‌و واده‌یه‌ی دیاریكراو، كه له‌گه‌ڵ تاڵیبان له‌سه‌ری رێكه‌وتبوون و دوارۆژی مانگی ئابی 2021 بوو.
به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی نێو فڕۆكه‌خانه‌ی كابول، كه به "نیویۆرك تایمز"ی راگه‌یاندووه، به‌ر له فڕینی دواهه‌مین فڕۆكه‌ی بارهه‌ڵگری جۆری C-17، له‌لایه‌ن داعش- خوراسان-ه‌وه پێنج مووشه‌ك ئاراسته‌ی چوارده‌وری فڕۆكه‌خانه كراوه، كه بووه‌ته كوژرانی چه‌ند هاووڵاتییه‌كی ئه‌فغانی.
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌ی "ی‌و ئێس توده‌ی" به مانشێتێكی گه‌وره له لاپه‌ڕه‌كانی ناوه‌وه‌دا نووسیویه‌تی: "دواهه‌مین فڕۆكه وڵاته پڕ كێشه‌كه‌ی به‌جێهێشت". له راپۆرته‌كه‌دا ده‌ڵێت: "دواهه‌مین فڕۆكه‌ی هێزه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا فڕی له ده‌وڵه‌تێكه‌وه كه ئێستا تاڵیبان سه‌ركردایه‌تی ده‌كات، ئه‌ویش دوای شه‌ڕێكی دوورودرێژ له‌گه‌ڵ چه‌ندین هێزی تیرۆریستی وه‌ك قاعیده، داعش - خوراسان و تاڵیبان، كه ئه‌نجام 2500 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی تێیدا كوژرا".
دواهه‌مین سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی، كه پێی خستووه‌ته فڕۆكه‌كه‌وه كاتژمێر (3:29)ی دوانیوه‌ڕۆی دووشه‌ممه (30ی ئاب/ ئۆگه‌ستی 2021) بووه به‌كاتی واشنتن، به‌رامبه‌ر كاتژمێر (12:29)ی شه‌وی 30ی ئاب به‌كاتی ئه‌فغانستان (24 سه‌عات پێش واده‌ی رێككه‌وتنه‌كه) ئه‌مه‌ریكا كۆتایی به‌ئه‌ركی سه‌ربازی خۆی هێنا له ئه‌فغانستان.
كشانه‌وه‌كه له‌لایه‌ن پێنتاگۆنه‌وه یه‌ك خووله‌ك پێش رۆژی 31ی ئاب (ئۆگه‌ستی 2021) به‌كاتی ئه‌فغانستان (كاتژمێر 11:59 شه‌وی 30 ئاب)، بڵاوكرایه‌وه.
جه‌نه‌راڵ "كینس ماكنزی جۆنیور"، به‌رپرسی سه‌ركردایه‌تی مه‌ركه‌زی سوپای ئه‌مه‌ریكا له رێگه‌ی سكایپ-ه‌وه رایگه‌یاند: "من لێره‌وه رایده‌گه‌یه‌نم كۆتایمان به كشانه‌وه هێنا له ئه‌فغانستان، كه كۆتاییهێنانه به ئه‌ركی سه‌ربازی بۆ رزگاركردنی هاووڵاتیانی ئه‌مه‌ریكی و ئه‌و ئه‌فغنییانه‌ی كه هه‌ڕه‌شه‌یان له‌سه‌ر بوو".
به‌پێی "ئه‌ی بی سی نیوز"، لیوا "كریستۆڤه‌ر دۆناهۆ"، به‌رپرسی فه‌یله‌قی (82)ی فڕۆكه‌ی بارهه‌ڵگری دواهه‌مین سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی ده‌بێت، كه ده‌چێته ناو فڕۆكه‌ی بارهه‌ڵگری سه‌ربازی C-17 ئه‌مه‌ریكی، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی كه گه‌وره‌ترین ئه‌ركی پێ‌سپێردرا به سه‌رپه‌رشتیكردنی گواستنه‌وه‌ی 118 هه‌زار هاووڵاتی ئه‌فغانی و نزیكه‌ی 3000 سه‌رباز و فه‌رمانبه‌ر و دیپلۆماتكاری ئه‌مه‌ریكی.
به‌پێی ماكنزی، دواهه‌مین به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا كه ئه‌فغانستانیان جێهێشت هه‌ریه‌ك له جه‌نه‌رال "كریستۆڤه‌ر دۆناهۆ"، به‌رپرسی فرقه‌ی 82ی فڕۆكه‌ی بارهه‌ڵگر و "رۆس وێلسن" باڵیۆزی ئه‌مریكا له ئه‌فغانستان بوون، بۆیه ماكنزی گوتی: "هه‌موو تاكێكی ئه‌مه‌ریكی كه خزمه‌تی سه‌ربازی و مه‌ده‌نی ده‌كرد، ئێستا له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌یه و جێماننه‌هێشتووه".
به‌پێی راپۆرتێكی فۆرن پۆلسی، به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێن رزگاركردنی 123 هه‌زار كه‌س كه 118 هه‌زاری ئه‌فغانییه، ده‌بێته گه‌وره‌ترین ئه‌ركی ناجه‌نگی له مێژووی ئه‌مه‌ریكا.
له‌كاتێكدا "فۆرن پۆلسی" نووسیویه‌تی زیاتر له (59) هه‌زار هاووڵاتی ئه‌فغانی ماون، كه داوایان كردووه وڵاته‌كه به‌جێبێڵن و له ئه‌فغانستانن، كه زۆربه‌یان چالاكوانی مافی مرۆڤ و رۆژنامه‌نووس و مامۆستای زانكۆ و پزیشك و ژنانی چالاكی بواری هونه‌ری و وه‌رزشی-ین.
هه‌روه‌ها ئێواره‌ی دوێنێ 30ی ئاب به‌كاتی واشنتن، ئه‌نتۆنی بلینكین، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له لێدوانێكی ته‌له‌فزیۆنیدا له‌نێو بینای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه باڵیۆزخانه‌كه‌ی له كابول به هه‌ڵواسراوی هێشتووه‌ته‌وه و له‌بری ئه‌وه پێگه‌یه‌كی دیپلۆماتی نوێی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی له‌گه‌ڵ ئه‌فغانستان له دۆحه- قه‌ته‌ر، كردووه‌ته‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه گوتیشی: "ئه‌ركی سه‌ربازی ته‌واو، دیپلۆماتێكی نوێ-ش كاره‌كان ده‌كات". بلینكین ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد، كه ئه‌ركی نووسینگه‌ی نوێی دیپلۆماتی به "ئا‌یان مكاری" جێگری باڵیۆزی پێشووی ئه‌فغانستان ده‌سپێردرێت، كه كاری كۆنسوڵی و به‌ڕێوه‌بردنی هاوكارییه مرۆییه‌كانی ئه‌فغانستان ده‌كات.
به‌ڵام وه‌زیری ده‌ره‌وه ئه‌وه‌ی نه‌شارده‌وه، كه (100) هاووڵاتی ئه‌مه‌ریكی له ئه‌فغانستان ماون و نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه، بێ ئه‌وه‌ی روونیبكاته‌وه چ ئه‌ركێكیان پێ سپێردراوه.
بلینكین جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه، كه تاڵیبان پابه‌ندكراوه به‌وه‌ی ئه‌فغانستان نه‌بێت مۆڵگه‌ی تیرۆریستان، گوتیشی: "لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت له‌سه‌ر ئه‌م پابه‌ندبوونه".
باسی له‌وه‌شكرد، ئه‌مه‌ریكا هه‌وڵی ته‌واوی پێشكه‌ش ده‌كات بۆ بنبڕكردنی تیرۆر بێ ئه‌وه‌ی زیانی لێبكه‌وێت، ئه‌و به‌ڵێنه‌ش كه تاڵیبان داوێتی پێویسته پابه‌ند بێت پێوه‌ی.
ته‌واوی كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له كابول به‌ڕێوه‌چوو، بێئه‌وه‌ی هێڵی ئاسمانی ئه‌فغانستان بوه‌ستێنرێت و نیو كاتژمێر دوای رۆیشتنی دواهه‌مین فڕۆكه‌ی ئه‌مه‌ریكی-یش چه‌كدارانی تاڵیبان چوونه ناو فڕۆكه‌خانه و به ئاسمانی شاره‌كه‌دا ته‌قه‌ی خۆشیان كرد، به‌پێی هه‌واڵێكی "رۆیته‌رز" له ئه‌نجامی ته‌قه‌ی خۆشی 3 كه‌س كوژرا و 19 كه‌سیش برینداره.
هه‌روه‌ها پاش چه‌ند كاتژمێرێك پێشبڕكێی چوونه‌ژووره‌وه و هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی ئۆتۆمبێل و چه‌كدارانی تاڵیبان بۆ ناو به‌شی سه‌ربازی فڕۆكه‌خانه‌ی "حه‌مید كارزای" له به‌شی باكوور، ته‌واوی شاری كابول-ی سه‌رقاڵ كرد.
به‌پێی راپۆرتێكی ئاژانسی ئه‌سۆشیتید پرێس، چه‌كدارانی تاڵیبان به‌جلوبه‌رگی مۆدێرنی سه‌ربازی و چه‌كی مۆدێرنه‌وه خۆیان كرد به‌ناو فڕۆكه‌خانه‌دا، له هۆڵێكی كراوه‌دا سه‌رسام بوون به چه‌ند فڕۆكه‌یه‌كی هه‌لیكۆپته‌ری جۆری CH-46 ی مه‌ده‌نی، كه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه له رێگه‌ی باڵیۆزخانه‌وه بۆ گواستنه‌وه‌ی دیپلۆماتكاران به‌كاریان هێناوه، به‌رپرسێكی تاڵیبان به ئه‌سۆشیتید پرێس-ی گوتوه وێرای ئه‌وه‌ی هه‌لیكۆپته‌ره‌كان توانای فڕینیان نییه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی عه‌قلی فڕۆكه‌كه ده‌ستكاری كراوه و ته‌نیا ئه‌مه‌ریكییه‌كان خۆیان ده‌توانن كاری پێبكه‌ن، له‌هه‌مانكاتدا ئه‌و فرۆكانه له‌ئه‌ستۆی حكومه‌تی داهاتووی تاڵیبانه، چونكه له ده‌ره‌وه‌ی كه‌لوپه‌لی سه‌ربازییه و بۆ كاری دیپلۆماتی به‌كاردێت.
د.ی