ڤایرۆسێکی نوێ بڵاودەبێتەوە

دەیان کەس بەهۆی ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە
ڤایرۆس
ڤایرۆس

K24 - هەولێر

جۆرە ڤایرۆسێکی دیکە لە هیندستان بڵاوبووەتەوە و دەیان کەس بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە و ڤایرۆسەکە لە مێشوولەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە.

ئومید موهان پراساد، جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی لە ویلایەتی پرادیش لە هیندستان ئاشکرایکرد، جۆرە ڤایرۆسێکی نوێ کە لە مێشوولەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە، لە ناوچەکەیان بڵاوبووەتەوە و بەهۆیەوە 70 کەس لەنێویاندا 12 منداڵ گیانییان لەدەستداوە.

بەگوێرەی زانیارییە تەندروستییەکان، تووشبووانی ئەمجۆرە ڤایرۆسە، بەدەست بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی، وشکبوونی قورگ، سەرئێشە، ئازاری زۆری ماسولکە و رشانەوە دەناڵێنن.

رێکخراوی تەندروستی جیهانیش رایگەیاند، تائێستا چارەسەری تایبەت بۆ توشبووانی ئەمجۆرە ڤایرۆسە نەدۆزراوەتەوە.