پێشمه‌رگه شكستى به هێرشێكى داعش هێنا
K24 – هه‌ولێر:
لە میحوەری خازر پێشمەرگە لە شەش قۆڵەوە شکستی بە هێرشێکی بەرفراوانی چه‌كدارانی داعشی هێنا.
چه‌كدارانی داعش بۆ تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌ی شكسته‌كانی دوێنێیان له گونده‌كانی كوردانی شه‌به‌ك و كاكه‌ییه‌كان، شه‌وی رابردوو له شه‌ش قۆڵه‌وه هێرشیان كرده سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه، دوای كوژران و برینداركردنی ژماره‌یه‌ك چه‌كدار، پێشمه‌رگه هێرشه‌كانی داعشی تێك‌شكاند.
لەو هێرشەدا سێ ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراوی داعش تەقێندرانەوە و فڕۆکەکانی هاوپەیمانی نێوده‌وڵه‌تیش بە چڕی بۆردوومانی بنکە و بارەگاکانی داعشیان کرد.