داعش چەكدارانی خۆی لە سێدارەدات

شێوازی کوشتنەکەیان زۆر دڕندانە بووە

K24 - ھەولێر

رێكخراوی داعش دەیان چەکداری خۆی بە تۆمەتی سیخوڕیكردن لە سێدارە دەدات.

ئاژانسی ئەسۆشەیتدپرێس بڵاوی کردەوە: "بە تۆمەتی سیخوڕیکردن رێکخراوی داعش، دەیان چەکداری خۆی بە شێوازی جیاجیا کوشتووە".

بەگوێرەی راپۆرتی ئاژانسەکە، شێوازی کوشتنەکان زۆر دڕندانە بوونە، وەك کوشتن لە رێگەی فڕیدانی ئەو کەسانە بۆ نێو حەوزێکی پڕ لە تێزاب و کوشتنی بەشێکیان لەبەر چاوی خەڵك و هەڵواسینی هەندێکی دیکەشیان تا گیان لە دەستدانیان.

ئەم هەنگاوەی داعش لە دژی چەکدارەکانی دوای کوژرانی زۆرێك لە سەرکردە سەربازییەکانی رێکخراوەکە دێت بەهۆی بۆردوومانی ئاسمانیی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژی داعش.